شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئۆباما: بۆ جاری دووه‌م ناچینه شه‌ڕی عێراقه‌وه

له کاردانه‌وه به داواکاریی فه‌رمیی حکومه‌تی نوری مالکی بۆ پشتیوانیکردنی هێزی سه‌ربازیی وڵاته‌که‌ی له لایه‌ن ئامریکاوه دژ به داعش، باراک ئۆباما ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 29جۆزه‌ردان رایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی بۆ جاری دووه‌م ناچێته ناو شه‌ڕی عێراقه‌وه.

ئۆباما دۆخی عێراقی به شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدارو داعش‌ی به گرفت بۆ ئاسایشی جیهانی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی زانیوه‌و وتوویه‌تی: جیاوازییه‌کی زۆر له نێوان سێ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیی کوردو شێعه‌و سونیدا هه‌یه‌و درێژه‌ی ئه‌م دۆخه‌ش ناکۆکیی نێوان ئه‌و سێ پێکهاته‌یه زیاتر ده‌کات.

ئۆباما هه‌روه‌ها رایگه‌یاندد: ‘جارێكی تر هێز رەوانەی عیراق ناكەینەوەو رێگریش لە رودانی شەڕی ناوخۆ لەعیراق دەگرین و رێگە بەتیرۆریستان نادەین عیراق بكەنە موڵگەی خۆیان. به‌ڵام وتیشی 300 راوێژكاری سەربازی رەوانەی عیراق دەكات، بەڵام جارێكی تر سوپا رەوانەی عیراق ناكەنەوەو جۆن كیری وەزیری دەرەوەشی راسپاردوە تا سەرپەرشتی كاری دیبلۆماسی پەیوەندیدار بەعیراقەوە بكات.

ناوبراو سه‌باره‌ت به داواكاری لابردنی نوری مالیكیش لەپۆستەكەی رایگەیاند: ئەوە کاری ئێمە نیە تا سەرۆك وەزیران بۆ عیراق دیاری بكەین‌و رێگریش لە رودانی شەڕی ناوخۆ لەعیراق دەگرن‌و رێگەش بەتیرۆریستان نادەن عیراق بكەنە موڵگەی خۆیان كە هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەكەو ئەوروپا، هرەوەها تیرۆریستان لەوێوە پیلان دابڕێژن و ببنە مەترسی بۆ سەر  بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا؛ هه‌روه‌ها تاكە چارەسەری ئێستای بارودۆخی عیراق‌ی له ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا بینیه‌وه‌‌و وتی که هاوكاریان دەبین، پارێزگاریش لەهەر هێرشێكی نامرۆڤانەی تیرۆریستان دەكەین.

پێشتر جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا ره‌وانه‌کردنه‌وه‌ی هێزی بۆ عێراق‌ی به دوور نه‌زانیبوو ئه‌مڕۆش پێش بڵاوبونه‌وه‌ی وتاری ئۆباما له سه‌ر کاردانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی به بارودۆخی عێراق ده‌نگۆی پشتیوانیی فڕۆکه‌ F16کانی ئامریکا بۆ راوه‌دوونانی داعش بڵاو بووه‌وه، له ئه‌گه‌ری ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی نوری مالکی، سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.