به گوێرهی راگهیاندنهکان دوێنێ سێشهمه جیابوونهوه کهوته ناو کۆمهڵی ئیسلامیی کوردستانو حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان.
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
چوارهمین کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچهی کوردستان کهوته کۆتایی ئهم مانگه
چوارهمین کۆنفرانسی ساڵانهی لاوانی چوارپارچهی کوردستان که ئهمساڵ له لایهن لاوانی رۆژههڵاتی کوردستانهوه ئامادهکاریی بۆ ئهکرێت، بڕیاره کۆتایی ئهم مانگه بهڕێوه بچێت.
زۆرتر بخوێنەوە »کێشەی خانوو لە کرماشان ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە
كۆمەڵێك لە هاوڵاتیانی كرماشان كە ناویان بۆ وەرگرتنی خانوو تۆماركردبوو سەرلەبەیانی رۆژی رابردوو 19ی جۆزەردان بە كۆبوونەوە لە بەرانبەر دەفتەری تەعاونی ژمارە 2 دژی بەڵێنی درۆی بەرپرسان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست. بەشداربووانی ئەم كۆبوونەوە رایانگەیاند، بەرپرسان داوای بڕە پارەی زیاتر لە 7 ملیۆن تمەنیان لە ئێمە كردووە بۆ ئەوەی كلیلی ماڵەكانمان پێ بدەن كە ئەمەش لەگەڵ بەڵێنەكانی پێشوویان ناتەبایی هەیە. شیركەتی …
زۆرتر بخوێنەوە »موعەلیمانی سەقز: موزەفەر رۆستەمی هۆکاری گرفتەکانی پەروەردەیە
كۆمەڵێك لە موعەلیمی قوتابخانەكانی شاری سەقز لە ناڕەزایەتی بە كردەوەكانی موزەفەر رۆستەمی بەرپرسی وەزارەتی پەروەردەی ئەو شارە ناڕەزایەتی دەردەبڕن. حامید یەزدانی كە یەكێك لە موعەلیمانی ناڕازیە ئاماژەی بەوەكردووە، كەشو هەوای نێو وەزارەتی پەروەردەی سەقز تەواو داخراوو هیچ وڵامدانەوەیەكی نیەو هیچ متمانیەك تێیدا بوونی نیەو هاوكات كەشێكی تەواو ئەمنیەتی بەسەر ئەو وەزارەتە كە بە هاوكاری موزەفەر رۆستەمی بەڕێوەدەچێت لە رابردوو زیاتر …
زۆرتر بخوێنەوە »وەزیری دەرەوەی ئەمارات رێچكەی موعەلیمە مەریوانەكەی گرت
وەزیری كاروباری دەرەوەی ئەماراتی یەكگرتووی عەرەبی كە سەردانی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە شێرپەنجەی منداڵانی كردبوو، بە نیشانەی هاوپشتی لەگەڵ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە قژی خۆی تاشی. شارەزایانو كارناسان لەسەر ئەو بڕوایەن كە ئەم هەوڵەی وەزیری كاروباری دەرەوەی ئەمارات، كاریگەریی محەمەد عەلی موحەمەدیان ئەو موعەلیمە مەریوانیە بوو كە بۆ هاوپشتیكردنی قوتابیەكەی ماهان، قژی خۆی تاشی. بۆیە رۆژی رابردوو شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال …
زۆرتر بخوێنەوە »موسڵ كەوتە دەست داعشو داوای یارمەتی پێشمەرگە دەكەن
لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش شاری موسڵا بە تەواوی كەوتە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعش. سەرجەم هێزەكانی ئەرتشی عێراق بازگەو شوێنە نیزامیەكانیان چۆڵ كردووەو بەرەو شارەكانی هەولێرو دهۆك هەڵاتوونو هاوكات پارێزگاری موسڵ داوای یارمەتی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات. وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئێمە لەسەر بنەمای رێككەوتن لەگەڵ دەوڵەتی عێراق بۆمان …
زۆرتر بخوێنەوە »راوچیەكی دیكە لە مەهاباد دەستی لە پیشەكەی هەڵگرت
راوچیەكی دیكەی كورد لە شاری مەهاباد بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە پیشەكەی كردوو بڕیاریدا ببێتە هاوڕێیەكی نزیكو خۆشەویست سرووشت. محەمەد سوڵتان زادە خەڵكی ئاوایی سویناس سەر بە شاری مەهاباد، بە ئازادكردنی 6 كەو كە پێشتر راوی كردبوو كۆتایی بە راوچیەتی هێناو ئاگری لە چەكەكەی بەردا. لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ئەمە پێنجەمین راوچیە كە دەست لە پیشەكەی هەڵدەگرێتو كۆتایی بە راوكردنی پەلەوەرەكان دەهێنێت. …
زۆرتر بخوێنەوە »مووچەی كرێكارانی شارەداری شنۆ وەدواكەوت
بۆ چەندەمین جاری یەك لەدوا یەك مووچەی مانگانەی كرێكارانی بەشی خزمەتگوزاری شارەداری كە خەریكی خاوێنكردنەوەی شارن وەدواكەوتو ئەمەش ناڕەزایەتی لێكەوتەوە. ئەو كرێكارانەی شارەداری كە بەردەوام خەریكی خاوێنكردنەوەو ئاوەدانی ناو شاری شنۆن، سەرەڕای دۆخی نالەباری ژیانیان، مووچەكانیان وەدواكەوتووەو ئەوانیش رایانگەیاندووە ئێمە هیچ یاریدەدرێكی دیكەمان بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵە نیەو پێویستە بە خێرایی حەقدەستەكانمان پێبدرێت. بە وتەی كرێكاران، ئەوان مانگانە 700 هەزار …
زۆرتر بخوێنەوە »کۆڵبهرێکی تر به هۆی دهسڕێژهوه گیانی لهدهستدا
به هۆی دهسڕێژی راستهوخۆی هێزهکانی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی له سنووری پیرانشار، لاوێکی خهڵکی ئهو شاره گیانی لهدهستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »داعش له کوردستانه؛ هێزی پێشمهرگه خرایه ئامادهباشیهوه
به گوێرهی دوایین ههواڵهکان له سهر پێشڕهویی چهکدارهکانی داعش له موسڵو چهند ناوچهی دابڕێنراوی تری باشووری کوردستان، تا سهرلهبهریانیی ئهمڕۆ یهکشهمه 18جۆزهردان دوو گهڕهکی گهورهی ناوشاری موسڵ له کۆنترۆڵی داعشدایهو ئهرتهشی عێراق بهردهوامه له بۆردمانو شهڕی کۆڵان به کۆڵان لهگهڵ ئهو گروپه.
زۆرتر بخوێنەوە »فەرمانداری شنۆ هەڕەشە لە خێڵە كۆچەرەكانی ئەو ناوچە دەكات
ساڵانە لە كاتی جێبەجێ بوونی وەرزەكانی ساڵ، لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان خێڵە كۆچەرەكان شوێنی خۆیان دەگۆڕنو بەرەو ناوچەكانی دیكە بۆ حەوانەو ژیان دەڕۆن. بەڵام ئەمساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە شاری شنۆ بەڕێوەچوو هەندێك لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی لەوانە عەباسی دادستانی گشتیو ئینقلابی ئەو شارە هەڕەشەیان لە خێڵە كۆچەرەكان كردووە كە بۆیان نیە لە ناوچە سنووریەكاندا …
زۆرتر بخوێنەوە »پیاوێك لە شاری ورمێ ژنو منداڵەكەی خۆی كوشت
لە رووداوێكدا لە شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان هاوڵاتیەكی كورد ژنەكەی هاوژینو منداڵە یەكساڵەكەی خۆی كوشتو دواتر كۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا. بە پێی وتەی كارناسان بكوژەكە لە بواری دەروونیەوە تووشی گرفتو كێشە بووەو بۆ دەركەوتنی ئەم راستیەش دەوترێت بكوژ پێش روودانی ئەم كارەساتە بنەماڵەی خۆی لە كوشتنی ژنو منداڵەكەی ئاگادار كردوتەوە. تا ئێستا هۆكاری كوشتنەكە بە تەواوی روون نەبوەتەوەو …
زۆرتر بخوێنەوە »كاسبكارێكی دیكەی كورد درایە بەر دەسڕێژی گوللە
كاسبارێكی كورد خەڵكی ناوچەی سنووری مەرگەوەڕ لە ناوچەی ورمێ پاش دەسڕێژی گوللەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی بریندار كرا. ئەم رووداوە رۆژی پێنج شەممە 15ی جۆزەردان روویدا كە كۆڵبەڕێك بە ناوی سەهیاد میرخان پوور تێیدا بە توندی برینداركرا. ناوبراو پاش برینداربوونیش لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكان رێگەی پێنەدرا بەڕێ بكرێتە نەخۆشخانەو پاش ناڕەزایەتی خەڵكو شایەتحاڵەكان ئەم كاسبكارە بریندارە رادەستی نەخۆشخانەی …
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵنێرانی مافی مرۆڤ: ئێعدامەكان لە ئێران دەبێ رابگیردرێت
ئەحمەد شەهید هەواڵنێریی تایبەتی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئێران هاوڕێ لەگەڵ چەندین كارناسی دیكەی مافی مرۆڤ سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی بەرانبەر ئێعدامی غوڵامڕەزا خوسرەوی، خوازیاری راگرتنی سزای ئێعدام لە ئێران بوون. ئەحمەد شەهید هاوڕێ لەگەڵ كریستۆف هاینز، فرانك لارۆ و گابریلا ناول رۆژی پێنجشەممە 15ی جۆزەردان لە راگەیاندنێكا ئێعدامی غوڵامرەزا خوسرەوییان مەحكوومكردوو ئاماژەیان بەوەدا ئەم كردەوە دژی یاسا نێودەوڵەتیەكان لە …
زۆرتر بخوێنەوە »ناڕەزایەتی سكرتێریی حدكا بەرانبەر سەفەری ئەندامەكانی بۆ ئێران
لە كۆبوونەوەیەكی حیزبیدا مستەفا هیجری سكرتێری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بڕیاری داوەتە سەرجەم ئۆرگانەكانی تەشكیلات كە چیدی بەدواداچوون بۆ ئەو ئەندامانە بكەن كە سەردانی ئێران دەكەن. مستەفا هیجری رایگەیاند، هەندێك لە ئەندامانو تەنانەت بنەماڵەی رێبەرایەتی حیزب بە پاسپۆرت سەردانی ئێران دەكەنو ئەمەش دوورە لە پرەنسیپی حیزبی. سكرتێری حدكا ئاماژەی بەوەدا ئێمە لە سەركردایەتی حیزبەوە پاش كۆبوونەوەیەك رامانگەیاندووە، هیچ ئەندامێكی حیزبی …
زۆرتر بخوێنەوە »عێراق و ئێران نابەختەوەرترین وڵاتانی جیهان
سەنتەری گاڵۆپ لە راپرسیەكدا رایگەیاند، دوو وڵاتی ئێرانو عێراق لە ریزی نابەختەوەرترین وڵاتانی جیهاندان. دامەزراوەی گاڵۆپ پاش راپرسیەك كە لە نێوان 138 وڵاتی جیهان لە ساڵی 2013 ئەنجامیدا ئاماژە بەوەدەكات، خەڵكی عێراق نابەختەوەرترین خەڵكی جیهاننو پاش ئەوە ئێران لە پلەی دووهەمی نابەختەوەرترین وڵاتانی جیهان راوەستاوەو دواتریش میسرو یونانو سوریا. راپرسیەكەی دامەزراوەی گاڵۆپ لە بابەت پرسی بەختەوەریو نابەختەوەریدا چەندین هۆكاری وەك …
زۆرتر بخوێنەوە »