ناسح یوسفی بەندكراوی سیاسی كورد كە بە 8 ساڵ زیندان مەحكوومكراوە‌و تاوانەكەشی ئەندامبوون لە یەكێك لە حیزبە كوردیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی راگەیەندراوە، پاش دەرچوونی نامەی ئازادیەكەی رێگەی پێنەدرا لە زیندان بێتەدەرەوە. نامەی ئازادیی ناسح یوسفی یەكەمی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەڵماس دەرچووە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە هۆكارێكی نادیار پێشیان بە ئازادبوونی ناوبراو گرت. …
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
هەڵبژاردنی 100 ژنی ناسراوی جیهان
گۆڤاری فوربس ریزبەندی ساڵانەی خۆی لە نێو بەهێزترین ژنانی جیهان بڵاو كردەوە كە تێیدا ئانگلا مێركێل سەدری ئەعزەمی ئاڵمان بۆ نۆهەمین جار لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو وەكوو بەهێزترین ژنی جیهان هەڵبژێردرایەوە. لەم ریزبەندیە جێنت بلێن یەكەمین ژنی مێژووی بانكی ناوەندی ئەمریكا لە پلەی دووهەمدایە‌و ملیندا گیتس هاوسەری بیل گیتس‌و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری ناوەندی بیل‌و ملیندا گیتس وەك ساڵی 2013 …
زۆرتر بخوێنەوە »دەفتەری تۆماركردنی تەورێز: مەترسی تیرۆریزمی كورد لە ئارادایە
كاون بەپایی بەرپرسی دەفتەری تۆماركردنی شاری تەورێز بە نووسینی نامەیەك هوشداری داوەتە سەرجەم نووسینگەكانی تایبەت بە كڕین‌و فرۆشتنی خانوو لە ئازەربایجانی رۆژئاوا كە مەترسی گەشەكردنی تیرۆریزمی كورد لە ئارادایە. لە نامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەم دواییانەدا گروپە تیرۆریستە كوردیەكان چاویان بڕیوەتە ناوچە ئیستراتژیكەكانی رۆژئاوای ئێران و دەیانەوێت بە كڕینی خانوو زەوی لەم ناوچانە، دزە بكەنە ئەو شوێنانەو ببنە خاوەنی مڵك‌و ماڵ. …
زۆرتر بخوێنەوە »راپرسیەك لە نێوان 24 وڵات، روانگەی نەرێنییان بەرانبەر ئێران هەیە
ئەنجامی راپرسیەكی دامەزراوەی گلوب ئێسكەن‌و پیپا نیشانیدەدات كە خەڵكی 24 وڵاتی جیهان روانگەیەكی نەرێنی ( مەنفی )یان بەرانبەر ئێران هەیە. ئەم راپرسیە كە لە نێوان ساڵەكانی 2013و 2014 لە 24 هەزار‌و 542 كەس ئەنجامدراوە كە بەو پێیە ئاستی كاریگەریی ئەرێنی‌و نەرێنییان لەسەر 16 وڵاتی جیهان نیشاندەدات. لەم نێو ئەم 16 وڵاتەدا ئێران بە 60 لەسەد دەنگی نەرێنی یەكەمین وڵاتە كە …
زۆرتر بخوێنەوە »كۆمەڵی چالاكانی مافی مرۆڤ ئێران بە پێشێلكردنی ئازادیی مەحكووم دەكات
كۆمەڵی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە دەركردنی راگەیاندنێك ئاماژەی بەوەدا، لە ماوەی هەفتەی رابردوو كۆمەڵێك سزای قورس بەسەر چالاكانی بواری راگەیاندن سەپاوە كە دوورە لە بنەماكانی ئازادی رادەبڕین. بە پێی حوكمێك كە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری تاران دەركرا، ئەمیر گولستانی بە 20 ساڵ‌و یەك رۆژ، مەسعود قاسم خانی 19 ساڵ‌و 91 رۆژ، فەریبورز كاردارفەر 18 ساڵ‌و 91 رۆژ، …
زۆرتر بخوێنەوە »ناڕوونیی سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وامه
له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ی ساڵیادی مردنی خومه‌ینی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی چه‌ند هه‌ڵوێستی جیاواز‌و دژ به یه‌کیان له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی سیاسه‌ته‌کانی ئێستای کۆماری ئیسلامی ده‌ربڕیوه‌و چه‌ند شاره‌زای سیاسیش پێیان وایه ئه‌وه شێوازی ره‌فتاری سیاسیی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی‌یه.
زۆرتر بخوێنەوە »یه‌که‌مین فڕۆکه به‌ڕۆژه به‌سه‌رکه‌وتوویی تاقی کرایه‌وه+ وێنه
سۆلار ئیمپاڵس‌ی 2 (Solar Impulse 2) ناوی ئه‌و فڕۆکه نوێیه‌یه که به تیشکی خۆر کار ئه‌کات‌و دوێنێ به فڕۆکه‌وانیی لاوێکی ئاڵمانی یه‌که‌م فڕینی خۆی به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهێنا.
زۆرتر بخوێنەوە »زریان له تاران چه‌ند قوربانی‌و ده‌یان ملیارد خه‌ساره‌تی به‌دواوه‌بوو
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه زریانێکی به‌هێز چه‌ند ناوچه‌ی تارانی گرتووه‌ته‌و له ئاکامیدا لانیکه‌م 5که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 15که‌سی تر بریندارن‌و ده‌یان شه‌قامی سه‌ره‌کیی ئه‌و شاره داخراوه.
زۆرتر بخوێنەوە »رووداوی هاتوچۆ له سه‌رپێڵ زه‌هاو گیانی دوو لاوی ستاند
دوێنێ یه‌کشه‌مه له ئاکامی به‌ریه‌ککه‌وتنی دوو مۆتۆڕسیکلێت له سه‌رپێڵ زه‌هاو دوو لاو گیانیان له‌ده‌ستداو که‌سێکی تریش به سه‌ختی بریندار بوو.
زۆرتر بخوێنەوە »چوار گروپی چه‌کدار شه‌ڕیان دژ به داعش راگه‌یاند
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست پۆلیسی عێراق که‌وتوون چوار گروپی قه‌ده‌غه‌کراوی ئیسلامی، شه‌ڕیان دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلام له عێراق و شام ناسراو به داعش راگه‌یاند.
زۆرتر بخوێنەوە »ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له ماده هۆشبه‌ره‌کان له سنه بووژایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک چالاکیی ئه‌نجومه‌نی خه‌ڵکیی به‌رگریی له ماده هۆشبه‌ره‌کان راگیرابوو، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی چالاکانی ئه‌و بواره بڕیاری بووژانه‌وه‌ی دراو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌هری نوێی بۆ هه‌ڵبژێردرا.
زۆرتر بخوێنەوە »لاوێکی كورد بە دانانی بارمتە ئازادكرا
یەزدان حسەین پەناهی لاوی كوردی 23 ساڵ تەمەن كە ماوەی 50 رۆژ لەوەپێش لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە دەسبەسەركرابوو، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازادكرا. ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات شاری سنە راگیراوە‌و بە توندی لە ژێر لێپرسینەوەی بەردەوامی لێپرسەراندا بووە. یەزدان حسەین پەناهی رۆژی 8ی جۆزەردان پاش گواستنەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی …
زۆرتر بخوێنەوە »بۆ داکۆکیکردن له به‌دواداچوونی که‌یسی ‘دونیا’ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سلێمانی کۆبوونه‌وه
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه رێکه‌وتی 29/05/2014 له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی هۆتێل سلێمانی پاڵاس ده‌یان رێکخراوی مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به ئه‌شکه‌نجه‌و کوژرانی ‘دونیا’ی ته‌مه‌ن 15ساڵ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاویان به‌ڕێوه‌بردو له ئاکامدا راگه‌یه‌نراوێکیان له‌گه‌ڵ چه‌ند داواکارییه‌ک بڵاو کرده‌وه. کۆبوونه‌وه‌که به ئاماده‌کاری‌و ده‌ستپێشخه‌ریی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو کاتژمێر 10:30 ده‌ستیپێکردو ماوه‌ی کاتژمێرو نیوێکی خایاند. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له گرنگیی یه‌کهه‌ڵوێستیی هه‌موو رێکخراوه‌و گروپه‌کان کرایه‌وه له سه‌ر که‌یسی …
زۆرتر بخوێنەوە »رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان: دەست لە تاڵانكردنی ئاسەوارە مێژووییەكان هەڵبگرن
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 30 جۆزەردان بە دەرکردنی راگەیاندنێک باسی لەوەکرد، هەندێک نامە‌و سكاڵایان بەدەست گەیشتووە كە بەو پێیە كۆمەڵێك كەس‌و گروپی پەیوەندیدار بۆ حكوومەتی كۆماری ئیسلامی بە شێوەیەكی بەردەوام لە ناوچەكانی كوردستان خەریكی بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژوییەكانی ئەم ناوچەن. بە پێی ئەم هەواڵە، ئەو گروپانە بە كەڵك وەرگرتن لە كەرەسە‌و ئامێری تایبەت لە شوێنەكانی دەرەوەی شارەكان، لە ماوەی 3 …
زۆرتر بخوێنەوە »جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه
کازم میروهلهد جێگری عه‌بدولره‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران به هۆی ناکۆکیی شه‌خسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌که‌ی ده‌ستی له کار کێشایه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »كورد‌و تورك‌و ئەرمەنیەكانی شاری ورمێ خۆپیشاندانێك وەڕێدەخەن
ئەنستیتۆی كرمانج لە زانكۆكانی ورمێ بەدەركردنی راگەیانددنێك داوایان لە خەڵكی پارێزگاكەیان كردووە لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی جۆزەردان لە بەرانبەر پارێزگاریی ورمێ هەڵكەوتوو لە فلكەی ئەیالەت بەشداریی بكەن. ئەم خۆپیشاندانە كە تێیدا كورد‌و تورك‌و ئەرمەنی بەشداریی دەكەن، داوا كراوە كە كاربەدەستانی دەوڵەت چیدی كۆتایی بە كەمترخەمی بەرانبەر وشك بوونی گۆلی ورمێ بهێنن‌و چارەسەرێك بۆ ئەو گرفتە بدۆزنەوە. دەقی راگەیاندنەكە بەمشێوەیە: …
زۆرتر بخوێنەوە »