پێنج شه‌ممه‌ 25 ئایار 2023

پێش بە ئازادبوونی بەندكراوێكی سیاسی كورد دەگیردرێت

ناسح یوسفی بەندكراوی سیاسی كورد كە بە 8 ساڵ زیندان مەحكوومكراوە‌و تاوانەكەشی ئەندامبوون لە یەكێك لە حیزبە كوردیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی راگەیەندراوە، پاش دەرچوونی نامەی ئازادیەكەی رێگەی پێنەدرا لە زیندان بێتەدەرەوە.

نامەی ئازادیی ناسح یوسفی یەكەمی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەڵماس دەرچووە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە هۆكارێكی نادیار پێشیان بە ئازادبوونی ناوبراو گرت.

ناسح یوسفی خەڵكی شاری مەریوانە‌و بنەماڵەی ناوبراو نامەی ئازادیەكەیان رادەستی بەرپرسانی زیندانی رەجایی شار كردووە بەڵام پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 رۆژ، ئەم بەندكراوە سیاسی هێشتاكە لە بەندی 4ی ساڵۆنی 12ی زیندانی رەجایی شار راگیراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.