سێ شه‌ممه‌ 3 ئه‌یلول 2024

جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه

کازم میروه‌له‌د جێگری عه‌بدولره‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران به هۆی ناکۆکیی شه‌خسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌که‌ی ده‌ستی له کار کێشایه‌وه.

رۆژنامه‌ی ‘اعتماد’ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه بڵاوی کرده‌و‌ه ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی میروه‌له‌د به هۆی رێنه‌که‌وتن له‌سه‌ر به‌رپرسی سیاسی، به‌رپرسی هه‌ڵبژاردن‌و به‌رپرسی دابه‌شکردنی پارێزگاکانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران بووه. به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له زاری که‌سێکی نزیک له میروه‌له‌د ه‌وه که نه‌یویستووه ناوی ئاشکرا بێت، ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ناوبراو یه‌کلایی بووه‌ته‌وه.

سه‌رچاوه‌که راشی گه‌یاندووه میروه‌له‌د له کۆتایی ساڵی 1392وه‌و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی به سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌کاندا هاتوون دڵی سارد بوبوه‌وه له درێژه‌دان به کاره‌که‌ی وه‌ک جێگری وه‌زیر. له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا ناوی که‌س وه‌ک جێگره‌وه‌کانی میروه‌له‌د هاتووه له برێتین له حسه‌ین عه‌لی ئه‌میری‌و عه‌لی ئه‌سغه‌ر ئه‌حمه‌دی.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی باڵی کرده‌وه‌ییکردنی زۆربه‌ی پلانه‌کانی ناو په‌رله‌مانه‌و له‌و وه‌زاره‌تانه بووه له ماوه‌ی رابردوودا شوێنی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی باڵه ناکۆکه‌نای ناو کۆماری ئیسلامی بووه.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.