پێنج شه‌ممه‌ 25 ئایار 2023

كۆمەڵی چالاكانی مافی مرۆڤ ئێران بە پێشێلكردنی ئازادیی مەحكووم دەكات

كۆمەڵی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە دەركردنی راگەیاندنێك ئاماژەی بەوەدا، لە ماوەی هەفتەی رابردوو كۆمەڵێك سزای قورس بەسەر چالاكانی بواری راگەیاندن سەپاوە كە دوورە لە بنەماكانی ئازادی رادەبڕین.

بە پێی حوكمێك كە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری تاران دەركرا، ئەمیر گولستانی بە 20 ساڵ‌و یەك رۆژ، مەسعود قاسم خانی 19 ساڵ‌و 91 رۆژ، فەریبورز كاردارفەر 18 ساڵ‌و 91 رۆژ، مەسعود سەید تالبی 15 ساڵ‌و 1 رۆژ، ئەمین ئەكرەمی پور 13 ساڵ، مێهدی رەیشاری 11 ساڵ‌و نەغمە شاهسوەند شیرازی 7 ساڵ‌و 91 رۆژ زیندان مەحكووم كراون.

بۆیە پاش دەركردنی ئەم حوكمە ناڕەوایانە كۆمیتەی لاوان‌و خوێندكارانی كۆمەڵی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران سزاكانی ئەم دواییانە‌و دەركردنی حوكمی ناڕەوای زیندانی درێژەماوە بۆ چالاكانی بواری ئینترنێت‌و كەشی مەجازییان بە توندی مەحكووم كرد‌و‌و رایانگەیاند، چالاكی لە بواری راگەیاندن‌و كەشی مەجازی مافی هەموو تاكێكە‌و پێویستە ئەو حوكم‌و گوشارانەی سەر چالاكانی ئەو بوارە رابگیردرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.