یه‌ك شه‌ممه‌ 24 شوبات 2019
ماڵەوە / بابەتەکان / ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له سنه بووژایه‌وه

ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له سنه بووژایه‌وه

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک چالاکیی ئه‌‌نجومه‌نی خه‌ڵکیی به‌رگریی له ماده هۆشبه‌ره‌کان راگیرابوو، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی چالاکانی ئه‌و بواره بڕیاری بووژانه‌وه‌ی دراو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌هری نوێی بۆ هه‌ڵبژێردرا.

به گوێره‌ی هه‌واڵێک که به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له ماده هۆشبه‌ره‌کان له سنه به‌ڕێوه‌چووه‌و تێیدا سیمین چایچی وه‌ک به‌رپرسی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر دیاری کرا.

هه‌روه‌ها ئومید ئوستادنه‌ورۆزی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رو مه‌نوچێهر ره‌عدی وه‌ک جێگری به‌رپرس‌و هاجه‌ر زه‌ندیش وه‌ک به‌‌شی ماڵیی ئه‌نجومه‌نه‌که دیاری کران. جگه‌ له‌وانه‌ش دوکتور ئه‌کبه‌ر نه‌جه‌فی بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که‌و له هه‌واڵه‌که‌دا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر داوای له خه‌ڵکی سنه کردووه به مه‌به‌ستی چالاک کردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن پێوه‌ندییان پێوه‌ بکه‌ن‌و ببنه ئه‌ندام تێیدا.

بابەتی هاوپۆل

مامۆستایەکی کورد بە یەکساڵ زیندان مەحکوم کرا

ئومید شامحەمەدی، چالاکی فەرهەنگی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.