سێ شه‌ممه‌ 2 ئازار 2021
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / رووداوی هاتوچۆ له سه‌رپێڵ زه‌هاو گیانی دوو لاوی ستاند

رووداوی هاتوچۆ له سه‌رپێڵ زه‌هاو گیانی دوو لاوی ستاند

دوێنێ یه‌کشه‌مه له ئاکامی به‌ریه‌ککه‌وتنی دوو مۆتۆڕسیکلێت له سه‌رپێڵ زه‌هاو دوو لاو گیانیان له‌ده‌ستداو که‌سێکی تریش به سه‌ختی بریندار بوو.به پێی هه‌واڵێک که له سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ له ئاکامی به‌ریه‌ککه‌وتنی دوو مۆتۆڕسیکلێت که به ئاراسته‌ی به‌رامبه‌ر له زه‌هاوه‌وه به‌ره‌و سه‌رپێڵ‌و به پێچه‌وانه‌دا بوون، به هۆی خێرایی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر پێکیاندا داوه‌و نه‌یانتوانیوه خۆیان کۆنترۆڵ بکه‌ن. دوابه‌دوای به‌ریه‌ککه‌وتنیان به هۆی خێرایی زۆره‌وه‌ هه‌ردوو مۆتۆڕسواره‌که به مۆتۆڕه‌که‌یانه‌وه ئاگریان گرتووه‌و تا فریایان که‌وتوون هه‌ردووکیان له ئاگردا گیانیان له ده‌ستداوه.

تا ئێسته ناسنامه‌ی ئه‌و دووکاژراوه‌و هۆکاری سه‌ره‌کیی به‌ریه‌ککه‌وتنه‌که نه‌زانراوه.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت ۲ شهروند در شهر سقز

دو شهروند اهل شهر سقز، توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکان نامعلومی منتقل شدند. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.