پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

زریان له تاران چه‌ند قوربانی‌و ده‌یان ملیارد خه‌ساره‌تی به‌دواوه‌بوو

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه زریانێکی به‌هێز چه‌ند ناوچه‌ی تارانی گرتووه‌ته‌و له ئاکامیدا لانیکه‌م 5که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 15که‌سی تر بریندارن‌و ده‌یان شه‌قامی سه‌ره‌کیی ئه‌و شاره داخراوه.

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی نزیک کاتژمێر 17:15ی ئه‌مڕۆ زریانێکی به‌هێز چه‌ند ناوچه‌ی تارانی گرته‌وه، تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پڕ بوون له وێنه‌و زانیاریی رووداوه‌که‌و ئاماره فه‌رمییه‌کانی راگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ بی‌بی‌سی باس له کوژرانی 5که‌س‌و بریندار بوونی زیاتر له 100که‌س له ناوشاری تاران‌و ده‌وروبه‌ری ئه‌که‌ن.

به وته‌ی چه‌ند سایتی ناو ئێران پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانییان زیاد بکات‌و زریانه‌که تا ئێستاش به ته‌واوی نه‌نیشتووه‌ته‌وه.

شایه‌تحاڵێک به زاگرۆس پۆستی راگه‌یاندووه له ده‌سپێکی زریانه‌که‌وه برقی چه‌ند ناوچه بڕاوه‌و سه‌دان دره‌ختی گه‌وره‌ش له شه‌قامه گه‌وره‌و بچووکه‌کاندا که‌وتوون به سه‌ر ئۆتۆمبێله‌کان یا ناو ڕێیان گرتووه.

له لایه‌کی تره‌وه بی‌بی‌سی بڵاوی کردووه‌ته‌وه له ئاکامی هه‌ڵکێشرانی دره‌خت 40شه‌قامی دووسایدی تاران تووشی ترافیی قورس بوونه‌ته‌وه.

ده‌وترێت یه‌کێک له کوژراوه‌کان له ئاکامی به‌رکه‌وتنی سه‌رپۆشی چرای ترافیک گیانی له‌ده‌ستداوه‌و که‌سێکی تر دوای ئه‌وه‌ی له په‌نا باڵه‌خانه‌یه‌کی نیوه‌کاره‌دا تێپه‌ڕیوه ئاسنێک به سه‌ریدا که‌وتووه‌و گیانی له‌ده‌ست داوه‌. 3که‌سه‌که‌ی تریش به‌هۆی به‌رکه‌وتنی دره‌خت‌و شته قورسه‌کانی ناو زریانه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. تا ئێستا ناسنامه‌ی کوژراوه‌کان روون نییه.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.