هەواڵ

پارێزگای كرماشان: كچە قوتابیەك بە دەستی باوكی كوژرا

عاتفە نەویدی كچە قوتابیەكی شاری كەنگاوەر سەر بە پارێزگای كرماشان لە لایەن باوكیەوە بە شێوەیەكی دڵتەزێن كوژرا. رۆژی شەممەی رابردوو 3ی جۆزەردان باوكی عاتیفە، ناوبراوی بە هۆی خۆشویستنی كوڕێك دایەبەر لێدان‌و لە ئەنجامدا سەری كچەكەی لە جەستە لێكردەوە. تەرمی عاتیفە نەویدی 18 ساڵ تەمەن كە لە پۆلی دووهەمی دەبیرستان خەریكی خوێندن بوو سەرلەئێوارەی رۆژی یەكشەممە 4ی جۆزەردان ئەسپەردەكرا. شایانی باسە، …

زۆرتر بخوێنەوە »

فەرماندەیەكی سپای ئێران لە سوریە كوژرا

راگەیاندنەكانی ئێران باس لە كوژرانی عەبدوڵڵا ئەسكەندەری یەكێك لە فەرماندەكانی پێشووی هێزی وشكانی كۆماری ئیسلامی لە سوریە دەكەن. وێبسایتی رەجانیوز دەڵێت، ئەسكەندەری رۆژی 5ی جۆزەردان كوژراوە‌و هاوكات سایتی مەشرق ئاماژە بەوەدەكات كە ناوبراو رۆژی 1ی جۆزەردان كوژراوە. پێشتر هەواڵی كوژرانی هەندێك لە فەرماندەكانی سپای پاسدارانی ئێران لە سوریە بڵاوكرایەوە، بەڵام راگەیاندنە فەرمیەكانی ئێران دەڵێن ئەو كەسانە بە دڵخواز بەشدارییان لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

میسر: ژنڕاڵ سیسی زۆرینەی دەنگەكانی سەرۆك كۆماریی بەدەستهێنا

ژنڕاڵ عەبدول فەتاح ئەلسیسی فەرماندەی پێشوی ئەرتشی میسر بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 96 لەسەدی دەنگەكان لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە سەركەوتنی بەدەستهێنا. ژنڕاڵ سیسی لە پۆستی سەرۆك كۆماریی میسر جێگرەوەی محەمەد مورسی دەبێت كە لە هەڵبژاردنەكانی دوو ساڵ لەوەپێشی میسر وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا، بەڵام پاش یەكساڵ‌و بە گوشاری ئەرتش لە دەسەڵات وەلانرا. سیسی پێش هەڵبژاردنەكان بەڵێنی ئەوەی دابووە …

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕەزایەتی شۆفێری بارهەڵگرەكان لە سنووری باشماخ

رۆژی رابردوو شۆفێری بارهەڵگرەكان لە خاڵی سنووری باشماخی نێوان باشور‌و رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناڕەزایەتی بە نەبوونی ئیمكانات‌و ئاسانكاریی لەو سنوورە دەستیاندایە ناڕەزایەتی دەربڕین. بە پێی ئەم هەواڵە، شۆفێڕی بارهەڵگرەكان رەخنەیان لەوەگرتووە كە رێژەی ئەو كەسانەی كاروباری هاتوچۆی نێوان سنورەكە رادەپەڕێنن زۆر كەمە‌و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی‌و هاوكات هۆكارێكە بۆ تەواوبوونی سووتەمەنی ماشینەكان. لە درێژەی ئەم ناڕەزایەتیە تا ئێستا بەرپرسانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

له که‌رکوک له ناڕه‌زایه‌تیی به کوژرانی ‘دنیا’ کۆبوونه‌وه‌ رێکده‌خرێت

کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نی‌و مافه‌کانی ژنان ل که‌رکوک له بانگه‌وازێکدا رایانگه‌یاندووه سبه‌ی پێنجشه‌مه به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی به کوشتنی دنیا کۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئیسماعیل بێشكچی لە باشوری كوردستان دكتۆرای فەخری پێ بەخشرا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی باشوری كوردستان، لە زانكۆی سەلاحەدین بە بەشداری كۆمەڵێكی بەرچاو لە كەسایەتی‌و لایەنەكان دكتۆرای فەخری بەخشرایە ئیسماعیل بێشكچی گەورە بیرمەندی تورك. دكتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێر بە خوێندنەوەی وتارێك رێزی لە خەبات‌و تێكۆشانی ئیسماعیل بێشكچی گرت كە لە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵی رابردوو بەردەوام پشتگیریی لە مافەكانی خەڵكی كورد …

زۆرتر بخوێنەوە »

گرتن و سزای چالاكانی ژنان لە ئێران درێژەی هەیە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی جۆزەردان مەئمورانی ئەمنیەتی پاش هێرش بۆسەر دەفتەری حەوتەنامەی ( تجارت فردا ) سەبا ئازەرپەیكیان دەسبەسەركرد. خاتوو سەبا ئازەرپەیك هەواڵنێری گروپی سیاسی رۆژنامەی ئیعتماد‌و حەوتەنامەی تجارت فردا ساڵی رابردووش بە هۆی بەدواداچوونی دۆسیەی كوژرانی سەتار بەهەشتی ‌و بردنی بۆ نێو مەجلیس ماوەیەك دەسبەسەركرا. لە لایەكی دیكەشەوە مەریەم شەفیع پور كە لە دادگای یەكەم بە سەرۆكایەتی قازی سەڵواتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەگەری لەدەستدانی چاوی زەینەب جەلالیان

زەینەب جەلالیان بەندكراوی سیاسی كورد‌و هاوكات كۆنترین بەندكراوی سیاسی ژن لە ئێرانە كە ماوەیەكە لەگەڵ لەدەستدانی چاوی بەرەوڕوو بوەتەوە‌و هەركات ئەگەری لەدەستدانی لە ئارادایە. زەینەب جەلالیان لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو بە شێوەیەكی بەردەوام لە ژێر ئەشكەنجە مەئمورانی وەزارەتی ئیتلاعاتدا بووە‌و بە جۆرێكە لە نێو چاویدا پەڵەگۆشتێك سەریهەڵداوە‌و پزیشكان دەڵێن ئەمە جۆرە نەخۆشیەكە بە ناوی ( ناخونك ) كە دوو …

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو چالاكی كورد پاش نووسینی نامە بۆ روحانی بانگهێشتی ئیتلاعات كران

دوو چالاكی سیاسی‌و مەدەنی كورد بە ناوەكانی رەزا شەریفی بۆكانی‌و سەحەر سەعادەتی پاش نووسینی نامەیەك بۆ روحانی، لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت‌و بۆ ماوەی چەند كاژێر خرانە ژێر لێپرسینەوە. ئەم دوو چالاكە كوردە لە نامەكەی خۆیاندا باسیان لە دۆخی محەمەد سدیق كەبوودوەند سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان كردووە‌و ئاماژەیان بەوەداوە كە ناوبراو لە دۆخێكی نالەباردایە‌و پێویستە هەڵسووكەوتەكان بەرانبەر كەبوودوەند گۆڕانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆنترین بەندكراوی سیاسی كورد لە دۆخێكی نالەباردایە

بەندكراوێكی سیاسی كورد بە ناوی عوسمان مستەفا پوور كە لە ئێستادا كۆنترین بەندكراوی كورد لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیە بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ لە زیندانی ورمێ لە دۆخێكی نالەباردایە. عوسمان مستەفا پوور ساڵی 1371 لە لایەن مەئمورانی ئەمنیەتی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەركراو بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردیەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامیی، حوكمی 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. ناوبراو …

زۆرتر بخوێنەوە »

رێژەی بێكاریی لاوان لە ئێران گەیشتە سنوورێكی مەترسیدار

ناوەندی ئاماری كۆماری ئیسلامی دانی بەوەدا نا كە رێژەی بێكاریی لاوان لە ئێران گەیشتوەتە سنووری 24 لە سەد‌و هاوكات زیاتر لە 1 ملیۆن كەس لەوانەی خوێندنیان تەواوكردووە مەجالی كاریان بۆ نەڕخساوە‌و بێكارن. بە وتەی كارناسانی ئەو بوارە ئەگەر بێتوو دەوڵەت بیر لە رەخساندنی مەجالی كار بۆ لاوان‌و ئەوانەی پرۆسەی خوێندنیان تەواوكردووە نەڕەخسێت دەبێ چاوەڕێی سۆنامی بێكاربوونی زیاتر لە 5 ملیۆن …

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕه‌زایه‌تی دژ به کوشتنی مێرمنداڵه‌که‌ی دهۆک گه‌یشته ئوروپا

ناڕه‌زایه‌تیی به کوشتنی کچه‌که‌ی دهۆک تا دێت په‌ره‌ ده‌سێنێت‌و له‌و باره‌وه سه‌نته‌ری ژنانی کورد له ئاڵمان که رێکخراوێکی پێکهاتوو له ژنانی چالاکی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان له کاردانه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تیانه به کوشتنی بێبه‌زه‌ییانه‌ی ‘دونیا’ی ته‌مه‌ن 15ساڵ له لایه‌ن هاوسه‌ره 45ساڵه‌که‌یه‌وه راگه‌یاندنێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌که گه‌یشتووه‌ته ده‌ست زاگرۆس پۆست که به‌م شێوه‌یه ئێمه‌ش بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەشێك لە بازاڕیەكانی شاری تەورێز مانیان گرت

لە ناڕەزایەتی بە بەرزبوونەوەی نرخی ماڵیات بۆسەر دووكاندارەكان لە شاری تەورێز كۆمەڵێكی بەرچاو لە بازاڕی ئەو شارە بە داخستنی دووكانەكانیان ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیی. بە پێی ئەم هەواڵە، دووكانەكانی ناسراو بە راستە بازاڕ، تیمچەی ئەمیر‌و ئەمیر كەبیر لە رۆژانی رابردوو لە ناڕەزایەتی بە چوونەسەرەوەی نرخی ماڵیات دووكانەكانی خۆیان داخست. ئەم ناڕەزایەتیەی دووكاندارانی شاری تەورێز لە حاڵێكدایە كە تا ئێستا دەوڵەت هیچ …

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوێك لە شاری سنە دەسبەسەركرا

سەربەیانی رۆژی دووشەممە 5ی جۆزەردان لاوێكی كورد خەڵكی شاری سنە لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكان لە شوێنی كارەكەی لەو شارە دەسبەسەركرا. پێدرام كە لە ئاژانسێكی تەكسی تەلەفوونی كار دەكات رۆژی رابردوو بەشێوەیەكی كتوپڕ‌و لە ئەنجامی هێرشی مەئمورانی ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامی دەسبەسەرو راپێچی شوێنێكی نادیاركراوە. بنەماڵەی ئەم لاوە سەرەڕای بەدواداچوونی شوێنی كوڕەكەیان تا ئێستا هیچ زانیاریەكیان لە بابەت شوێنی راگرتن‌و هۆكاری دەسبەسەركردنی پێدرام …

زۆرتر بخوێنەوە »

بێسەروشوێن بوونی دایكی بەندكراوێكی سیاسی لە ئێران

خاتوو سوڵتانی دایكی موحسن قەشقایی زادە پاش دوایین چاوپێكەوتنی رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو لەگەڵ كوڕەكەی لە زیندانی ئێڤین نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەكەی. ناوبراو پاش چاوپێكەوتنی كوڕەكەی لە رێكەوتی 29ی گوڵان‌و وەرگرتنەوەی كارت‌و پێناسەكەی لە زیندان هاتەدەرەوە بەڵام تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ هەواڵێك لەبەردەستدا نیە. لە ماوەی هەفتەی رابردوو بنەماڵەی خاتوو سوڵتانی بە شێوەیەكی بەربڵاو دەستیانداوەتە گەڕان بەدوای خاتوو سوڵتانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتنی شۆفێر تەكسیەكان شاری قوروەشی گرتەوە

رۆژی یەكشەممە 4ی جۆزەردان شۆفێڕ تەكسیەكانی شاری قوروە دژ بە كەمترخەمی بەرپرسان لە بابەت بردنە سەرەوەی نرخی كرێ تەكسی مانگرتنێكیان وەڕێخست. بە پێی ئەم هەواڵە، شۆفێڕ تەكسیەكان لە شاری قوروە داوایان لە بەرپرسانی یەكیەتی تەكسیڕانی ئەو شارە كرد كە پێویستە هاوشان لەگەڵ بەرزبوونەوەی شت‌ومەكی دیكە لە نێو بازاڕ، كرێی تەكسیش بەوشێوە بچێتە سەرەوە. شۆفێر تەكسیەكان بۆ ماوەی چەند كاژمێر خۆیان …

زۆرتر بخوێنەوە »