چوار شه‌ممه‌ 27 ئه‌یلول 2023

گرتن و سزای چالاكانی ژنان لە ئێران درێژەی هەیە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی جۆزەردان مەئمورانی ئەمنیەتی پاش هێرش بۆسەر دەفتەری حەوتەنامەی ( تجارت فردا ) سەبا ئازەرپەیكیان دەسبەسەركرد.

خاتوو سەبا ئازەرپەیك هەواڵنێری گروپی سیاسی رۆژنامەی ئیعتماد‌و حەوتەنامەی تجارت فردا ساڵی رابردووش بە هۆی بەدواداچوونی دۆسیەی كوژرانی سەتار بەهەشتی ‌و بردنی بۆ نێو مەجلیس ماوەیەك دەسبەسەركرا.

لە لایەكی دیكەشەوە مەریەم شەفیع پور كە لە دادگای یەكەم بە سەرۆكایەتی قازی سەڵواتی بە 7 ساڵ زیندان حوكم درابوو، سەرەلەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن لقی 54ی دادگای پێداچوونەوە حوكمەكەی كەمكرایەوە بۆ 4 ساڵ زیندانی تەعزیری.

مریەم شەفیع پوور خوێندكاری پێشووی رشتەی موهەندسی كشاوەرزی زانكۆی قەزوین ساڵی 1389 لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە هۆی چالاكی خوێندكاریی دەسبەسەرو حوكمی 7 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.