دوو شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / کوردستان / ئیسماعیل بێشكچی لە باشوری كوردستان دكتۆرای فەخری پێ بەخشرا

ئیسماعیل بێشكچی لە باشوری كوردستان دكتۆرای فەخری پێ بەخشرا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی باشوری كوردستان، لە زانكۆی سەلاحەدین بە بەشداری كۆمەڵێكی بەرچاو لە كەسایەتی‌و لایەنەكان دكتۆرای فەخری بەخشرایە ئیسماعیل بێشكچی گەورە بیرمەندی تورك.

دكتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێر بە خوێندنەوەی وتارێك رێزی لە خەبات‌و تێكۆشانی ئیسماعیل بێشكچی گرت كە لە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵی رابردوو بەردەوام پشتگیریی لە مافەكانی خەڵكی كورد كردووە‌و هەوڵیداوە دەنگی مافخوازانەی ئەم گەلە بە گوێی هەموو جیهان بگەیەنێت.

ئیسماعیل بێشكچی لە ماوەی ژیانیدا 8 جار لە لایەن دەوڵەتی توركیە خراوەتە زیندان‌و سەرجەم ماوەی 17 ساڵ لە تەمەنی خۆی لە زیندان تێپەڕكردووە. ئەم بیرمەندە خاوەنی 36 بەرهەمی كتێبە كە 32 بەرهەمیان لە توركیە رێگەی بڵاوكردنەوەی لێگیراوە.

بابەتی هاوپۆل

بریندار و گیان لە دەستدانی سێ کۆڵبەر لە سنووری چاڵدێران

ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی خەرمانان لە سنوری چاڵدێران هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر …