دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

پارێزگای كرماشان: كچە قوتابیەك بە دەستی باوكی كوژرا

عاتفە نەویدی كچە قوتابیەكی شاری كەنگاوەر سەر بە پارێزگای كرماشان لە لایەن باوكیەوە بە شێوەیەكی دڵتەزێن كوژرا.

رۆژی شەممەی رابردوو 3ی جۆزەردان باوكی عاتیفە، ناوبراوی بە هۆی خۆشویستنی كوڕێك دایەبەر لێدان‌و لە ئەنجامدا سەری كچەكەی لە جەستە لێكردەوە.

تەرمی عاتیفە نەویدی 18 ساڵ تەمەن كە لە پۆلی دووهەمی دەبیرستان خەریكی خوێندن بوو سەرلەئێوارەی رۆژی یەكشەممە 4ی جۆزەردان ئەسپەردەكرا.

شایانی باسە، باوكی عاتیفە كە ئێستا لە دەسبەسەریدایە هەڕەشەی ئەوەیكردووە كە پاش ئازادبوونی لە زیندان كچەكەی دیكەشی دەكوژێت.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.