یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

لاوێکی كورد بە دانانی بارمتە ئازادكرا

یەزدان حسەین پەناهی لاوی كوردی 23 ساڵ تەمەن كە ماوەی 50 رۆژ لەوەپێش لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە دەسبەسەركرابوو، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازادكرا.

ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات شاری سنە راگیراوە‌و بە توندی لە ژێر لێپرسینەوەی بەردەوامی لێپرسەراندا بووە.

یەزدان حسەین پەناهی رۆژی 8ی جۆزەردان پاش گواستنەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە بە دانانی بارمتەیەكی قورس لە زیندان ئازادكرا‌و پێدەچێت تا ماوەیەكی دیكە لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە حوكمی بۆ دەربچێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.