یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

دەفتەری تۆماركردنی تەورێز: مەترسی تیرۆریزمی كورد لە ئارادایە

كاون بەپایی بەرپرسی دەفتەری تۆماركردنی شاری تەورێز بە نووسینی نامەیەك هوشداری داوەتە سەرجەم نووسینگەكانی تایبەت بە كڕین‌و فرۆشتنی خانوو لە ئازەربایجانی رۆژئاوا كە مەترسی گەشەكردنی تیرۆریزمی كورد لە ئارادایە.

لە نامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەم دواییانەدا گروپە تیرۆریستە كوردیەكان چاویان بڕیوەتە ناوچە ئیستراتژیكەكانی رۆژئاوای ئێران و دەیانەوێت بە كڕینی خانوو زەوی لەم ناوچانە، دزە بكەنە ئەو شوێنانەو ببنە خاوەنی مڵك‌و ماڵ.

بۆیە دەفتەری تۆماركردنی تەورێز بڕیاری داوەتە سەرجەم نووسینگەكان كە هیچ هاوكاریەكی كوردەكان لە بابەت كڕێنی خانوو زەوی نەكەن‌و بە خێراییش پێویستە ناوەندە ئەمنیەتیەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.