سێ شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / جیهان / چوار گروپی چه‌کدار شه‌ڕیان دژ به داعش راگه‌یاند

چوار گروپی چه‌کدار شه‌ڕیان دژ به داعش راگه‌یاند

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست پۆلیسی عێراق که‌وتوون چوار گروپی قه‌‌ده‌‌غه‌کراوی ئیسلامی، شه‌ڕیان دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلام له عێراق‌ و شام ناسراو به داعش راگه‌یاند.

به پێی ئه‌و زانیارییانه هه‌ریه‌که له گروپه‌کانی ‘نه‌قشبه‌ندیه‌کان، ئه‌نسارولسونه، جه‌یشی ئیسلامی‌و که‌تیبه‌کانی تکریت’ به تازه‌یی دژ به داعش یه‌کیان گرتووه‌و بڕیاری شه‌ڕکردنیان له گه‌ڵی داوه.

جه‌ندان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین‌ه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه چه‌ند زانیارییه‌کیان ده‌ستکه‌وتووه که نیشانی ده‌دات ئه‌و چوار گروپه شه‌ڕیان دژ به داعش راگه‌‌یاندووه.

به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، داعش له ماوه‌ی رابردوودا 8ئه‌ندامی نه‌قشبه‌ندییان له عێراق رفاندووه‌و دواتر کوژراون.

شایانی باسه پێشتر هه‌ر یه‌که له‌و گروپانه بێجگه له که‌تیبه‌کانی تکریت که گروپێکی تازه‌یه له ئاست به شه‌رعی ناسین‌و نه‌ناسینی داعش کێشه‌یان بوو، به‌ڵام له ئێستادا به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه یه‌کلایی بوونه‌ته‌وه که داعش کافره‌و ئه‌بێ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن.


بابەتی هاوپۆل

رۆحانی؛پێم وانەبێ وڵاتێکی دیکە وەکوو ئێران لە بواری ئازادیەوە بوونی هەبێت

رۆژی چوار شەممە ١٤ ی سەماوەز دوو رۆژ بەر لە ١٦ ی سەرماوەز(١٦ اذر) “رۆژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.