یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

موعەلیمانی سەقز: موزەفەر رۆستەمی هۆکاری گرفتەکانی پەروەردەیە

كۆمەڵێك لە موعەلیمی قوتابخانەكانی شاری سەقز لە ناڕەزایەتی بە كردەوەكانی موزەفەر رۆستەمی بەرپرسی وەزارەتی پەروەردەی ئەو شارە ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

حامید یەزدانی كە یەكێك لە موعەلیمانی ناڕازیە ئاماژەی بەوەكردووە، كەش‌و هەوای نێو وەزارەتی پەروەردەی سەقز تەواو داخراوو هیچ وڵامدانەوەیەكی نیە‌و هیچ متمانیەك تێیدا بوونی نیە‌و هاوكات كەشێكی تەواو ئەمنیەتی بەسەر ئەو وەزارەتە كە بە هاوكاری موزەفەر رۆستەمی بەڕێوەدەچێت لە رابردوو زیاتر رەنگی داوەتەوە.

هاوكات تاهیر قادرزادە یەكێكی دیكە لە موعەلیمە ناڕازیەكان رایگەیاند، لە خەزەڵوەری ساڵی 1392 كۆی 184 موعەلیم بە نووسینی نامەیەك داوامان لە موزفەر رۆستەمی بەرپرسی پەروەردەی سەقز كرد بۆ ئەوەی وڵامی پرسیارەكانمان بداتەوە‌و بەشداریی لە كۆبوونەوەیەكدا بكات كە ئەویش بێ وڵام مایەوە.

ئەحمەد قادریش باسی لەوەكرد مەسەلەیەكی دیكە پرسی زمانی كوردیە كە بڕیار بوو رێك بخرێت بەڵام دیسان لە لایەن بەرپرسی وەزارەتی پەروەردەی سەقز بە بیانووی ئەوە نایاساییە پشتگوێ خرا.

لە لایەكی دیكەشەوە خالید شێخی یەكێكی دیكە لە موعەلیمانی ناڕازی رایگەیاندووە، بەڵێنەكانی دەوڵەتی روحانی لە بابەت كرانەوە‌و گەشەی دامەزراوە مەدەنی‌و پیشەییەكان جێبەجێ نەكراوە‌و ئەمەش گرفتێكی دیكەی سەر رێی ئێمەیە كە پێویستە كاری بۆ بكەین.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.