یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

ناڕەزایەتی سكرتێریی حدكا بەرانبەر سەفەری ئەندامەكانی بۆ ئێران

لە كۆبوونەوەیەكی حیزبیدا مستەفا هیجری سكرتێری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بڕیاری داوەتە سەرجەم ئۆرگانەكانی تەشكیلات كە چیدی بەدواداچوون بۆ ئەو ئەندامانە بكەن كە سەردانی ئێران دەكەن.

مستەفا هیجری رایگەیاند، هەندێك لە ئەندامان‌و تەنانەت بنەماڵەی رێبەرایەتی حیزب بە پاسپۆرت سەردانی ئێران دەكەن‌و ئەمەش دوورە لە پرەنسیپی حیزبی.

سكرتێری حدكا ئاماژەی بەوەدا ئێمە لە سەركردایەتی حیزبەوە پاش كۆبوونەوەیەك رامانگەیاندووە، هیچ ئەندامێكی حیزبی بۆی نیە سەفەر بۆ ئێران بكات.

مستەفا هیجری وتی، ئێمە زانیاریمان بەدەستهێناوە كە كۆماری ئیسلامی لە كاتی دانیشتن‌و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەڤدە رۆژئاواییەكان دەڵێن، ئێمە رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران دەپارێزین‌و بۆ وێنە كۆمەڵێكی زۆر بەڵگەیان بەدەستەوەیە كە نیشانیدەدات ئەندامانی حیزبی ئێمە سەفەریان بۆ ئێران كردووە.

مستەفا هیجری باسی لەوەكرد گەڕانەوە‌و سەفەری ئەندامانی حیزب بۆ ناوخۆی ئێران لە قازانج‌و بەرژەوەندی كۆماری ئیسلامی‌و بێ ئیعتباركردنی تەئیدیەكانی حیزبە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.