دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2023

پیاوێك لە شاری ورمێ ژن‌و منداڵەكەی خۆی كوشت

لە رووداوێكدا لە شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان هاوڵاتیەكی كورد ژنەكەی هاوژین‌و منداڵە یەكساڵەكەی خۆی كوشت‌و دواتر كۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.

بە پێی وتەی كارناسان بكوژەكە لە بواری دەروونیەوە تووشی گرفت‌و كێشە بووە‌و بۆ دەركەوتنی ئەم راستیەش دەوترێت بكوژ پێش روودانی ئەم كارەساتە بنەماڵەی خۆی لە كوشتنی ژن‌و منداڵەكەی ئاگادار كردوتەوە.

تا ئێستا هۆكاری كوشتنەكە بە تەواوی روون نەبوەتەوە‌و ئەمەش لە كاتێكدایە كە دیاردەی كوشتنی ژنان لە كوردستان بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو رووی لە زیادبوون كردووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.