یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

موسڵ كەوتە دەست داعش‌و داوای یارمەتی پێشمەرگە دەكەن

لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق ‌و شام ناسراو بە داعش شاری موسڵا بە تەواوی كەوتە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعش.

سەرجەم هێزەكانی ئەرتشی عێراق بازگە‌و شوێنە نیزامیەكانیان چۆڵ كردووەو بەرەو شارەكانی هەولێر‌و دهۆك هەڵاتوون‌و هاوكات پارێزگاری موسڵ داوای یارمەتی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات.

وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئێمە لەسەر بنەمای رێككەوتن لەگەڵ دەوڵەتی عێراق بۆمان نیە هێزی پێشمەرگەی رەوانەی ناوچەكانی دەرەوەی كوردستان بكەین‌و بڕیاری ناردنی پێشمەرگەش لە ئەستۆی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و داواكاریی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدایە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.