سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

راوچیەكی دیكە لە مەهاباد دەستی لە پیشەكەی هەڵگرت

راوچیەكی دیكەی كورد لە شاری مەهاباد بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە پیشەكەی كردوو بڕیاریدا ببێتە هاوڕێیەكی نزیك‌و خۆشەویست سرووشت.

محەمەد سوڵتان زادە خەڵكی ئاوایی سویناس سەر بە شاری مەهاباد، بە ئازادكردنی 6 كەو كە پێشتر راوی كردبوو كۆتایی بە راوچیەتی هێناو ئاگری لە چەكەكەی بەردا.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ئەمە پێنجەمین راوچیە كە دەست لە پیشەكەی هەڵدەگرێت‌و كۆتایی بە راوكردنی پەلەوەرەكان دەهێنێت.

لە ماوەی یەکساڵی رابردوو شەپۆلێکی دەست هەڵگرتن لە پیشەی راوچیگەریی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە کە بە وتەی چالاکانی مەدەنی، قۆناخێکی نوێ لە ژیانی کۆمەڵگەی کوردیی هەڵدراوەتەوەو ئەو کارانە جێگەی رێزە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.