دوو شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / چواره‌مین کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان که‌وته کۆتایی ئه‌م مانگه

چواره‌مین کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان که‌وته کۆتایی ئه‌م مانگه

چواره‌مین کۆنفرانسی ساڵانه‌ی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان که ئه‌مساڵ له لایه‌ن لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ئاماده‌کاریی بۆ ئه‌کرێت، بڕیاره کۆتایی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ بچێت.

دوای ماو‌ه‌ی چهند مانگ سه‌ردان‌و کۆبونه‌و‌ه‌ی رێکخراو‌ه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دوایین ئاماده‌کارییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی چواره‌مین کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان کراون‌و رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات کۆمیته‌یه‌کیان بۆ هاوئاهه‌نگی‌و به‌دواداچوونی کاره‌کانیان پێک هێناوه که له درێژه‌ی ئه‌و ئاماده‌کارییانه‌دا دوێنێ کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ندامانی کۆمیته‌که به‌ڕێوه‌ چووه.

له‌وباره‌وه راگه‌یاندنی کۆمیته‌که راپۆری کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنێ دووشه‌مه‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه که ده‌قی به‌م شێوه‌یه:

کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری رۆژهه‌ڵات بۆ چواره‌مین کۆنفڕانسی 
نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان

له‌ به‌ره‌به‌ری به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان، لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات، کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ 19ی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 9/6/2014ی زایینی له‌ بنکه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لێژنه‌، کۆبوونه‌وه‌.

سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ڕێز جه‌لال ره‌وانگه‌رد وته‌بێژی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات، به‌رنامه‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌که‌ی خسته‌به‌رباس‌و دواتر هه‌رکام له‌ ئه‌ندامانی لێژنه،‌ تێ‌بینی‌و پێشنیاره‌کانی خۆیان خسته‌به‌رباس‌و دوای ئاڵ‌وگۆڕی بیروڕا له‌ نێوان ئه‌ندامانی لێژنه‌ی رۆژهه‌ڵات، له‌سه‌ر دوایین بڕیار‌و ئاماده‌کارییه‌کانی چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان که‌ ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌، ساخ بوونه‌وه‌.

به‌ پێی دوایین هه‌ڵوێستی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات، بڕیار درا‌ له‌ کۆتاییه‌کانی مانگی 6ی زایینی 2014 له‌ شاری “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید”، چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوان به‌ڕێوه‌ بچێت.

خاڵێکی دیکه‌ی باسی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاماده‌کار‌ له‌سه‌ری ساخ بوونه‌وه‌، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ لاوانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌ماهه‌نگی بکرێ‌و دوایین بڕیاره‌کانی ئاماده‌کاری کۆنفڕانسیان پێ رابگه‌یه‌ندرێت.
هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌یه‌کی نزیک‌دا پرێس کۆنفڕانسێک رێکبخرێ‌و سه‌رجه‌م باس‌و ته‌وه‌ره‌کانی کۆنفڕانس‌و کاتی به‌ڕێوه‌چوونی به‌ڕای گشتی بگه‌یه‌ندرێت.

لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات بۆ چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان.

بابەتی هاوپۆل

رۆحانی؛پێم وانەبێ وڵاتێکی دیکە وەکوو ئێران لە بواری ئازادیەوە بوونی هەبێت

رۆژی چوار شەممە ١٤ ی سەماوەز دوو رۆژ بەر لە ١٦ ی سەرماوەز(١٦ اذر) “رۆژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.