شه‌ممه‌ 31 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / سیاسی / نوری مالکی: راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی کێشه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه

نوری مالکی: راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی کێشه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه

نوری مالکی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له پرێس کۆنفرانسێکدا هه‌ڕه‌شه‌ی له پلانی جیابونه‌وه‌ی کورد له عێراق کردو ئه‌وه‌ی ره‌دکرده‌وه که ماده‌ی 140 جێبه‌جێبکرابێت.

نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق له وته‌ی حه‌فتانه‌ی خۆیدا کاتژمێر 14:15ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه رایگه‌یاند گرتنی ناوچه‌یه‌ک له ناوچه‌کانی عێراق له لایه‌ن هێزێکی دیاریکراوه‌وه‌ قابیلی قبوڵ نییه‌و ئه‌رته‌شی عێراقیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی پاشه‌کشێی لێ کردووه.

مالکی که ئه‌و قسانه‌ی دوای راپۆرتی رۆژانه‌ی قاسم عه‌تا ده‌کرد وتی: ماده‌ی 140 ماده‌یه‌کی ده‌ستوریه‌و پێویسته له رێگه‌ی یاساوهه چاره‌سه‌ر بکرێت. ناوبراو ئه‌وه‌ی ره‌دکرده‌وه‌ که ماده‌ی 140 ته‌واو بوبێت‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یکرد که له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی کورد له عێراق‌و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی شه‌ڕ رووده‌دات. سه‌باره‌ت به که‌رکوک مالکی باسی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بێ ئه‌م لاو لای ئه‌و شاره کردووه بۆ عێراق‌و ئه‌وه‌ی که ناهێڵێت له ژێر ده‌ستی کورددا بمێنێته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

کوژران و برینداربوونی دوو برای کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیمی تورکیە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە سنووری ناوچەی سۆما لە شاری ورمێ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.