چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

جیهان له 100ساڵه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌مدا پێداگریی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی عێراقی ئێستا ئه‌کات

له سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهاندا که دیاریکردنی سنووره‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی کوردستانی له ئاکامی په‌یمانی سایکس- پیکۆ لێکه‌وته‌وه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان‌و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان داواکاری مانه‌وه‌ی کوردن له گه‌ڵ ئه‌و عێراقه‌ی له‌و کاته‌وه‌و به ده‌سپێشخه‌ریی بریتانیا پێکهات.

ئه‌مساڵ (2014) سه‌ده‌مین ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانییه که له نێوان زلهێزه‌کانی ئه‌وکاتی جیهاندا هه‌ڵگیرساو پرشه‌ی ئه‌و شه‌ڕه سنوردار نه‌بوو به وڵاته ده‌سپێشخه‌‌ره‌کانیه‌وه. له سه‌ره‌تای مانگی 6ی 2014وه به‌شێکی به‌ربڵاوی ئه‌و وڵاته‌ی بریتانیا له ساڵی 1914 پێکه‌وه‌ی نا تووشی قه‌یرانی داڕمانی بووه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام له عێراق‌و شام (داعش) ده‌ستیان به سه‌ر زۆربه‌ی خاڵه سنوورییه‌کانی نێوان سوریه‌و عێراقدا گرت، باسیان له‌وه کرد به‌و کاره‌یان کۆتاییان به په‌یمان سایکس- پیکۆ هێناوه‌ که دوای به‌ستنی سنووره‌کانی عێراق له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه دیاریکرا.

دوای ئه‌وه‌ی له 10/06/2014 هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی عێراق له زۆربه‌ی ناوچه سونی نشینه‌کانی رۆژاوای ئه‌و وڵاته‌و هه‌روه‌ها ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم داڕمان‌و له ترسی هێرشی داعش چه‌کیان فڕێداو رایان کرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به خێرایی جێی گرتنه‌وه‌و توانی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه دابین بکات. کۆنترۆڵکردنی گه‌وره‌شاری که‌رکوک له لایه‌ن هێزی  پێشمه‌رگه‌‌و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه سه‌رنجی زۆربه‌ی میدیاکانی جیهانی به‌لای خۆیدا راکێشاو له ماوه‌ی 19رۆژی رابردوودا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکاو بریتانیاو هه‌روه‌ها نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه‌و داوایان کردووه تا کورد یارمه‌تیی به‌غداد بدات جارێکی تر حکومه‌تی هاوبه‌ش دروست بکات.

هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و داواکارییه‌ی کۆمه‌ڵگای جیهانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێداگریی له سه‌ر ‘جێبه‌جێبوونی کرده‌وه‌یی ماده‌ی 140 له یاسای عێراق’ کردووه‌ته‌وه‌ که به پێی ئه‌و خاڵه پێویسته بارودۆخی دیموگرافیی ناوچه‌کانی خوارووی باشووری کوردستان بۆ پێش پرۆسه‌ی ته‌عریب بگه‌ڕێنرێته‌وه که له درێژه‌یدا کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه به زۆر کۆچێنراون بۆ ناوچه‌کانی خواروی عێراق‌و عه‌ره‌به سونییه‌کان له جێیان دانراون.

نیکۆلای مێلادینۆڤ له سه‌ڕدانی ئه‌مڕۆی بۆ لای مه‌سعود بارزانیسوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەهاناوەچوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان کە بەهۆی رووداوەکانی ئەم دواییەوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە. راشیگەیاند کە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئاوارەکان دەستەبەر بکات. بارزانی له وه‌ڵامی داواکاریی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ پشتگریی دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه: ‘ “کە هەرێمی کوردستان چیتر ئامادە نییە باجی سیاسەتە هەڵەکانی بەغدا بدات، ئێستا بەهۆی شکستی ئەوانەوەیە کە تیرۆریستان بوونەتە هاوسنووری هەرێمی کوردستان، بەڵام پێشمەرگەی کوردستان سنوورەکان و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی ئەو ناوچانە دەپارێزن” بارزانی  ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ “هه‌رێمی كوردستان چیتر ئاماده‌ نییه‌ باجی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی به‌غدا بدات، ئێستا به‌هۆی شكستی ئه‌وانه‌وه‌یه‌ كه‌ تیرۆریستان بوونه‌ته‌ هاوسنووری هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سنووره‌كان و هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌پارێزن”.

پێشتر هه‌ر یه‌که له جان کێری‌و ویڵیام هیگ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکاو بریتانیا داوایان له بارزانی کردبوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی عێراق، رۆڵ بگێڕێت. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا وڵاتانی تورکیه‌و ئیسراییل نه‌رمیی خۆیان له به‌رامبه‌ر پرسی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان نیشانداوه‌و له ناوخۆی باشووریش چه‌ند هه‌ڵمه‌تێک بۆ پشتگریی پرسی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له ئارادایه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.