دوو شه‌ممه‌ 20 ئایار 2019
ماڵەوە / ئێران / ئێران گه‌شته ئایینییه‌کانی بۆ عێراق راگرت

ئێران گه‌شته ئایینییه‌کانی بۆ عێراق راگرت

له درێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کانی عێراق‌و شه‌ڕی نێوان دوو پێکهاته‌ی شێعه‌و سونی له عێراق، ئێران سه‌رجه‌م گه‌شته ئایینییه‌کانی بۆ شوێنه پیرۆزه‌کانی شێعه‌کان راگرت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی بارودۆخی ناوچه شێعه‌نشینه‌کان به ئاسایی‌و ئارام باس ئه‌که‌ن‌و ‘باکوری عێراق’ وه‌ک مۆڵگه‌و شوێنی سه‌ره‌کیی داعش ئه‌ناسێنن، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج‌و زیاره‌تی ئێران سه‌رجه‌م گه‌شته‌کانی بۆ عێراق به تایبه‌ت بۆ پارێزگاکانی نه‌جه‌ف‌و که‌ربه‌لا راگرت.

هه‌واڵده‌ریی ئیسنا له زاری سه‌عید ئه‌وحه‌دی له به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گه‌شته ئایینییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌و باره‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه: ‘له‌وێوه‌ی که پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی گه‌شتیاری ئایینی بۆ ناوچه‌کانی عێراق، ئه‌وله‌ویه‌تیی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌یه، سه‌رجه‌م گه‌شته ئایینییه‌کان له رێگه‌ی زه‌وینییه‌وه راده‌گیرێت‌و گه‌شته‌کان سنووردارو به رێگه‌ی هه‌وایی ده‌بن’.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ کاتی کرانه‌وه‌ی گه‌شته زه‌وینیه‌کان نه‌کردووه‌و هه‌روه‌ها هه‌واڵی زیادبوونی نرخی کرێی بلیتی فڕۆکه بۆ عێراق پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

گیان لە دەستدانی دوو کۆڵبەر لە ورمێ

ڕۆژی یەک شەممە دوو کۆڵبەری کورد، خەڵکی ناوچەی تەرگەوەر، لە کاتی پەڕانەوە لە ڕووباری “جێرمێ” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.