دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

سوید: سمیناری گۆڕانكاریەكانی ناوچە‌و داهاتووی ئێران دەستیپێكرد

پاش بڵاوبوونەوەی راگەیاندراوی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فیدراڵ لە بابەت بەڕێوەچوونی سمینارێك لە وڵاتی سوید، ئەم سمینارە ئەمڕۆ شەممە كارەكانی خۆی دەسپێكرد.

ئەم سمینارە كە بە بەشداری 16 حیزب‌و رێكخراوی سەر بە نەتەوە جۆراوجۆرەكان، رۆژنامەنووسان، چالاكانی سیاسی سەربەخۆو كەسانی ئەكادیمی دەستیپێكرد، هۆكارەكانی قەیرانی هەمەلایەنە لە حكوومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و داهاتووەكەی دەداتە بەر باس‌و لێكۆڵینەوە.

ئاسۆ ساڵح چالاكی سیاسی كورد‌و نوێنەری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران كە بەشداری ئەم سمینارەیە رایگەیاند، حیزبە سەرتاسەریەكان بە شێوەیەكی زۆر كەمڕەنگ بەشدارییان لەم سمینارەدا كردووە‌و بە وتەی هەندێك لە چالاكانی سیاسی ئەوان لەگەڵ بەكارهێنانی وشەی نەتەوەكانی ئێران كێشەیان هەیە.

ئەم سمینارە كە بۆ ماوەی دوو رۆژ درێژەی دەبێت‌و لەمڕۆ 27ی گوڵانەوە دەستیپێكردووە، روانگە‌و بیرە جیاوازەكان لە بابەت پرسی نەتەوەكان لە ئێران‌و داهاتووی ئەو حكوومەتە دەخەنە روو.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.