پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

خەڵكی روانسەر داوای لێبوردنی بنەماڵەیەكی قوربانی لە ئێعدامیەك دەكەن

كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكی شاری روانسەر لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە هەوڵێكی بێوێنە‌و هەمەلایەنەدا‌و بە وەڕێخستنی رەوتێكی گشتگیر داوایان لە بنەماڵەی قوربانیەك كرد بۆ ئەوەی تاوانبار عادڵا محەمەدی لە ئێعدام ببورێت.

پاش نیوەڕۆی 25ی گوڵان كۆمەڵێكی زۆر لە بازاڕیان‌و چالاكانی مەدەنی‌و كەسایەتیە جۆراوجۆرەكانی شاری روانسەر پاش بەشداریكردنیان لە سەر گۆڕی ئومید مورادی لە گۆڕستانی ئەو شارە، لە چاوپێكەوتن‌و داواكاریەكی گشتی، خوازیاری لێبوردنی بكوژی كوڕەكەیان بوون.

لە وڵامدانەوە بەم داخوازیەی خەڵكی شاری روانسەر بنەماڵەی قوربانیەكە رایانگەیاند، ئێمە بۆ ئەم مەسەلە پێویستمان بە كات هەیە‌و دواتر وڵامتان دەدەینەوە.

ئومید مورادی لاوێكی خەڵكی روانسەر بوو كە پاش هاتنەئارای كێشە‌و دەمەقاڵەیەك لەگەڵ عادڵ محەمەدی بە دەستی ناوبراو كوژراو ئێستا بكوژ حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.