هه‌ینی 24 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / دادستانی خوڕه‌مشه‌هر تێرۆر کرا

دادستانی خوڕه‌مشه‌هر تێرۆر کرا

شه‌وی رابردوو ئه‌مڕۆ عه‌لیڕه‌زا باوی دادستانی خوڕه‌مشه‌هر که‌وته به‌ر ده‌سڕێژی چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوو دوای بریندار بوونی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.

هه‌واڵده‌ریی ئیسنا بڵاوی کرده‌وه نزیکه‌ی کاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوو هه‌ینی 26 گوڵان له سه‌ر پردی پێنجه‌می خوڕه‌مشه‌هر  به چه‌کی ڕاو هێرش کراوه‌ته سه‌ر دادستانی ئه‌و شاره‌و بریندار کراوه.
سه‌رچاوه‌که راشی گه‌یاندووه تا ئێسته که‌س‌ یا که‌سانی بکه‌ری ئه‌و کاره نه‌ناسراون‌و که‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌کراوه. هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه ساچمه‌کان له ده‌موچاوی ده‌رهێنراون‌و بارودۆخی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، به‌ڵام نه‌زانراوه که مه‌به‌ست له‌و کاره تۆڵه‌ی شه‌خسی بووه یا هۆکاری سیاسیی بووه.
وێنه‌ی دادستانی خوره‌مشه‌هر:

بابەتی هاوپۆل

بەڤیدیۆ.. هێزەکانی رژیم لە سەرپێڵ‌زهاو بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خەڵک

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ک ەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، هاوڵاتیانی بووومەلەرزەلێدراوی شاری سەرپێڵ‌زەهاو لا کاتی …