دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

دژكردەوە بەرانبەر بەرپرسی كۆمیتەی ئیمدادی شاری شنۆ

ماوەیەك لەوەپێش‌و لە چەندین وتووێژی جیاوازدا بەرپرسی كۆمیتەی ئیمداد لە شاری شنۆ ئاماژەی بەوەدا كە شاری شنۆ هیچ هەژار‌و دەست تەنگێكی تێدا نەماوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دژكردەوەی هەندێكی لە چالاكانی سیاسی‌و مەدەنی ئەو شارەی لێكەوتەوە‌و ئەوان وێڕای بەدرۆخستنەوەی قسەی بەرپرسی كۆمیتەی ئیمداد ئاماژەیان بەوەكردووە كە ئەو لێدوانەی ناوبراو بە تەواوی ناڕاست‌و تەنیا بۆ چەواشەكردنی توێژی هەژار لە شاری شنۆیە.

هاوكات بۆ بەدرۆخستنەوەی لێدوانی بەرپرسی كۆمیتەی ئیمداد هەواڵێك‌و چەندین وێنەی پیرەژنێك لە شاری شنۆ لە وێبسایتی هەواڵنێریی شنۆباس بڵاوكرایەوە كە باس لە دۆخی نالەباری ژیان‌و كەمترخەمی بەرپرسانی رژیم لەو بارەوە دەگرێت.

ئەو پیرەژنە كە لە خانوویەكدا ژیان بەسەردەبات‌و بە هۆی نەخۆشی‌و بێ كەسی تەنیا لە رێی دراوسێكانیەوە خواردنی پێدەگات چەند رۆژ لەوپێش پاش بارینی بارانێكی زۆر لەو ناوچە ماڵەكەی دڵۆپە دەكات بەو هۆیە تووشی نەخۆشی دەبێتەوە.

شایانی باسە كۆمیتەی ئیمداد ناوەندێكی تایبەتە بۆ بەناو یارمەتیدانی خەڵكی هەژارو كەمداهات، بەڵام بە وتەی چالاكانی مەدەنی‌و سیاسی ئەو رێكخراوە هەرچی بۆ خەڵكیش دابین بكات هیچ بەچاوداكوتانەوەی پێویست نیە بەڵكوو ئەوەی بە خەڵكیش دەدرێت مافی هەژاران‌و كەمداهاتانی ئەو كۆمەڵگە‌و پارە‌و ئیمكانانی ئەو میللەتەیە كە لە رێی ئەو رێكخراوە پێیان دەدرێتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.