دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

دۆخی نالەباری زیندانیەكی سیاسی كوردی مانگرتوو

زیندانیەكی سیاسی كورد بە ناوی عەلیڕەزا رەسوڵی كە لە زیندانی ورمێ (دەریا) كە تووشی نەخۆشیەكی سەختی خوێنڕێژی گیرۆدە بووە و ماوەی 5 رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، لە دخێكی زۆر نالەباردا دەژیت.
بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، عەلیڕەزا رەسولی خەڵكی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستانە كە لە زیندانی دەریا لە شاری ورمێ بە تۆمەتی سیاسی راگیراوە، بە جۆرێك نەخۆشی خوێنڕێژی گیرۆدە بووە و بە هۆی بەدوادانەچوونی پزیشكی لە لایەن كاربەدەستانی زیندانەوە، ماوەی 5 رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵی عەلیڕەزا رەسولی رایگەیاندووە كە، ناوبراو ماوەی چەند ساڵ لەوەپێش سنگی ئێشی دەكرد، بەڵام كاربەدەستانی نێو زیندان هەر نەیانگواستەوە بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوونی تەندروستیان بۆ ئەنجام نەدا و ئێستاش بەوهۆیەوە دوو غودەی سەرەتانی چالاك لە سەر سنگ و باسنی سەریهەڵداوە و لە 5 رۆژ لەوەپێشەوە لەبەر ئەوەیكە بەدواداچوونی پزیشكیان بۆ ئەنجام نەداوە، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
عەلیڕەزا رەسوڵی بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیەكان بە 3 ساڵ و نیو زیندان مەحكوم كراوە، بەڵام بنەماڵەكەی باس لەوە دەكەن كە ناوبراو بە هۆی پشتیوانی كردن لە كچە سووتاوەكانی شیناوێ لە بەردەم ئیداەری پەروەردەی شاری مەهاباد لەگەڵ كۆمەڵێك خەڵكی دیكە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوەبرد و بەو بۆنەوە دەستبەسەر كرا و ئێستا لە بەندی 12ی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ كە تایبەت بە زیندانیە سیاسیەكان راگیراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.