رێژەى چەكدارە خۆجێیەكانی كۆماری ئیسلامی لە كوردستان/ بە وێنه

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 31ی مانگی خەرمانان بە بۆنەی هەفتەی دفاعی مۆقەدەس كە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە دیاریی كراوە، چەكدارە خۆجێیەكانی سەر بە دەوڵەت لە شار و گوندەكانی كوردستان دەستیان دایە مانۆڕيان داوەو رێژە رۆیشتن.
كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی بە بۆنەی ئەو مانۆڕانەی كە لە لایەن چەكدارە خۆجێیەكانیانەوە لە كوردستان بەڕێوە چوو، وتاریان داوە و لە قسەكانیاندا وەك هەميشەه هێرشیان كردووەتە سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
دەوترێ لەو كاناڵە حكومەتیەی كە لە كوردستان دانراوە (شبكە كردستان)، باس لە دەور و رۆڵی پێشمەرگەی موسڵمان لە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ هێزە نەیارەكانی حكومەت لە ماوەی چەند دەیە لە هاتنە سەر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی و بەتایبەت لە كاتی شەڕی 8 ساڵەدا كراوە.
شایانی باسە، پێشمەرگەی موسڵمان دەستەواژەیەكە كە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چەكدارە خۆجێیەكانی خۆی لە كوردستان دایناوە. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ئەو چەكدارانە لە لایەن خەڵكی كوردستانەوە بە جاش، سیخوڕ و خۆفرۆش ناویان لێ دەبرێت و بەردەوام گەلی كورد بە دەست ئازار و ئەزیەتەكانی ئەو هێزانەوە دەناڵێنن و داوا لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن، بەرپەرچی كردەوە نەشیاوەكانی ئەو چەكدارانە بدەنەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.