كارەساتی ژینگە لە ئێران بێ كۆتاییە

جێگری كاروباری وەزیری وزەی كۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بە هۆی ئەوەیكە 78% لە دەشتەكانی ئێران بەرەو لەنێوچوون دەڕۆن، یەكێك لە پەسەندكراوەكانی شورای باڵای ئاو دابەزاندنی 25% بەكارهێنانی ئاو لە بەشی كشت و كاڵدایە.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە رێكخراوی ژینگەی ئێران رایگەیاندبوو كە، زیاتر لە 90% ئاوی خواردنەوەی ئەو وڵاتە تەرخانی بەشی كشت و كاڵ دەكرێ.
لە لایەكی دیكەوە وەزیری وزەی كۆماری ئیسلامی رۆژی هەینی رابردوو رایگەیاندبوو كە، 296 دەریاچە وەكوو دەریاچەی ورمێ لە ئێراندا هەیە كە هەموویان لە سەروبەندی وشك بووندان.
ناوبراو هەروەها وتی 609 دەشت  و هەروەها تاڵاوگەلێكی زۆر لە ئێراندا هەیە كە لە دۆخێكی قەیراناوی دان.
دەوترێ وەرزێڕانی ئێران لە ساڵی رابردوو 90 میلیاردی چوارگۆش ئاویان بەكراهێناوە كە بڕیارە ئەم رێژەیە 50 میلیارد متری چوارگۆش كەم بكرێتەوە و هەر ئەمەش خەسارێكی زۆر لە ژێرخانی ئابووریی و بەتایبەت لە بەشی كشت و كاڵ و وەرزێڕان دەدات.
شایانی باسە، پێشتریش پارێزگاری پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاندبوو كە، دەریاچەی ورمێ خەریكە بە تەواوەتی وشك دەبێت و بەو هۆیەشەوە 6 میلیۆن كەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێدەهێڵن و ئاوارەی ناوچەكانی دیكە دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.