دوو شه‌ممه‌ 2 ئه‌یلول 2024

تا ئیستاش یارمەتیەكانی‌ خە ڵكی‌ بۆكان رەوانەی‌ شنگال نەكراون

دوای‌ مانگێك تا ئیستا یارمەتیەكانی‌ هاوڵاتیانی‌ شاری‌ بۆكان بۆ شنگال، رەوانەی‌ باشووری‌ كوردستان نەكراوەو‌ ئەو یارمەتیانە لە لایەن مانگی‌ سووری‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستی‌ بە سەردا گیراوە.
بە پێی ئەو هەواڵانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كراوەتەوە: كۆی‌ یارمەتیەكانی‌ شاری‌ بۆكان بۆ ئاوارەكان دەكاتە 130 میلیون تمەن‌و بە بڕیاری‌ پاریزگاری‌ ئازەربایجانی رۆژئاوا راگیراوە.  بە پیی‌ بە دواداچونیكی‌ رۆژنامەوانی‌ دەركەوت ئەو برە یارمەتیە لە لە ئیستا لەلایەن مانگی‌ سوری‌ ئیرانی‌ لە بۆكان دەستی‌ بە سەردا گیراوە.
وەفدێك لە چالاكانی‌ شارەكە هەر بەم بۆنەوە‌ وەك نارەزایی‌ دەربرین سەردانی‌ فەرمانداری‌ بۆكانیان كرد بەلام پییان راگەیەندرا، بە پیی‌ بریاری‌ پاریزگاری‌ ئازەربایجان راگیراوە. هەر دوێنێ یەكشەممە 6ی مانگی رەزبەر ژمارەیەك لە كەسایەتیەكانی‌ شاری بۆكان نامەیەكی‌ نارەزیانەیان نووسیوە‌و داوای‌ ئازادكردنی‌ یارمەتیەكانیان كردووە.
دەستبە سەرداگرتنی‌ ئەم یارمەتیانە لە كاتیكدایە كە یارمەتی‌ شارەكانی‌ تری‌ ناوچەی موكریان مانگی‌ رابردوو رەوانەی‌ هەریمی‌ كوردستان كران بۆ ئاوارەكانی شەنگال لە باشووری كوردستان.
شایانی باسە، پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دیاری كراوە و مەبەست پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستانە كە لە سەر نەقشە بەشێك لە خاكی كوردستانە و زۆربەی هەرە زۆری دانیشتووانی كوردان پێكی دەهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.