دوو شه‌ممه‌ 27 ئازار 2023

ژمارەیەك لە بنەماڵەی قوتابیانی شاری كامیاران ناڕەزاییان دەربڕی

لە درێژەی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، بنەماڵەی هەندێ لە قوتابیانی شاری كامیاران لە ناڕەزایی بە كەم و كۆڕی لە خزمەتگوزاریی بێهداشتی نێو قوتابخانەكان ناڕەزاییان دەربڕیوە.
ئەو بنەماڵانە كە رۆژی شەممە 5ی مانگی رەزبەر ئەو كۆبوونەوە ناڕەزاییەیان بەڕێوە بردووە رایانگەیاندووە كە، وێڕای ئەوەكە ئەو هەموو پارەی مانگانە لە لایەن قوتابخانەكەوە لە منداڵەكانمان وەردەگیردرێت، بەڵام تەنیا پاش چەند رۆژ لە كرانەوەی قوتابخانەكان رۆڵەكانمان بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی گونجاوی بێهداشتی تووشی نەخۆشی هاتوون و ئێمەش توانای دابین كردنی پارەی دەرمان و چارەسەری نەخۆشیەكانی ئەوانمان نیە.
دەبێ بوترێ، زۆرێك لە قوتابخانە و خوێندنگەكانی كوردستان بەتایبەت و ئێران بەگشتی لە خزمەتگوزاریی نوێ و ئەوڕۆیی بێ بەرین و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیكە ساڵانە زۆرێك لە قوتابیان بەرەوڕووی نەخۆشی جۆارجۆر ببنەوە و ئەمەش كاریگەری دەكاتە سەر بواری خوێندنیان وەدوایان دەخات.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.