چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كۆبوونەوەی ناڕەزایی بەكارهێنەرانی ئینتێرنێت له شاری مەریوان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، ژمارەیەك لە بەكارهێنەرانی ئینتێرنێت لە شاری مەریوان بە هۆی خاو بوونی خێرایی ئینتێرنتەكەیانەوە دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.

بە پێی ئەو هەواڵە، لەم رۆژانەی دواییدا زیاتر لە 30 كەس لە بەكارهێنەرانی ئینتێرنێت لە شاری مەریوان لە ناڕەزایی بە خاوبوونی خێرایی ئینتێرنت لە بەردەم ئیدارەی موخابراتی ئەو شارە كۆبوونەوەیەكی ناڕازیانەیان بەڕێوە برد.


بەشداربووانی كۆبوونەوە كە، رایانگەیاندووە كە چالاكیەكان و ئیش و كاری زانكۆ بە هۆی خاو بوونی ئینترنێتەوە جێبەجێ نابێت یان زۆربەی هەرە زۆی كات و مەجالی پشوودانیان لێ دەگرێت و بەم هۆیەوە خوازیاری ئەوە بوون كە ئیدارەی موخابراتی ئەو شارە بەدواداچوونی داواكارییەكەیان بكات.
جێگای ئاماژەیە، ماوەی دوو ساڵە ئیدارەیی گشتی موخابراتی ئێران كەوتووەتە دەستی سپای پاسداران و هەر بەم هۆیەوە هێڵی تەلەفۆن و ئینتێرنێت تووشی گرفت و كێشەی بەرفراوان بووە و ئەمەش بەردەوام دەبێتە هۆی ناڕەزایی و كۆبوونەوەی هاوڵاتیان لەو پەیوەندەدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.