چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لایەنگرانی داعش لە ئیستانبول هێرشیان كردە سەر خوێندكارە كورد و چەپەكان /بە وێنە

بۆ جارێكی دیكە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو دوێنێ یەكشەممە 7ی مانگی رەزبەر لایەنگرانی داعش هێرشیان كردە سەر زانكۆی ئیستانبول و هەوڵیاندا بڕۆنە نێو ئەو زانكۆە.

دەوترێ پێش لە دەسپێكی كۆنفرانسی رۆژنامەوانی خوێندكارانی كورد و سۆسیالیست لە زانكۆی ئێستانبول، گرووپێك لە لایەنگرانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام(داعش) هەڵیان كوتایە سەر زانستگەی فەنی شارەكە و هەوڵی لێدانی خوێندكارانیان دا.
هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كە، ئەو گرووپە ویستبوویان سەر و چاوی خۆیان داپۆشن و بڕۆنە نێو زانستگەكەوە، بەڵام لە لایەن خوێندكارانی شۆڕشگێڕەوە پێشیان پێ گرتوون.
ئەو گرووپە لایەنگرەی داعش بە “ساتوور و چەقۆ”هێرشیان كردووەتە سەر خوێندكاران، بەڵام بەهۆی خۆڕاگری و بەرپەرچدانەوەیان لە لایەن خوێندكارانەوە، سواری ماتۆڕەكانیان بوون و شوێنەكەیان بەجێهێشتووە.
شایانی باسە، توركیە وڵاتێكی بەهێزی ئیسلامی سونە مەزهەبە كە لە لایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە بە پاڵپشتی و لایەنگری و حەشاردانی چەكدارانی داعش تاوانبار دەكرێ.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.