پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ناڕەزایی لە قوتابخانە و زانكۆەكانی شاری سنە هاتە ئاراوە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، رۆژی یەكشەممە 6ی مانگی رەزبەر ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری شاری سنە، لە ناڕەزایی بە نەبوونی بەرنامە لە شێوازی كاری مامۆستایانی ئەو زانكۆیە ناڕەزاییاندەبڕیوە.

دەوترێ خوێندكارە ناڕازیەكان رایانگەیاندووە كە، وێڕای ئەوەیكە 6 رۆژ لە كرانەوەی ناوەندەكانی خوێندن لە ساڵی نوێی خوێندن تێپەڕ بووە، بەڵام هەتا ئێستاش شێوازی كار و بەرنامەی ئامادەبوونی مامۆستایان لە سەر پۆلەكانی وانە وتنەوە بێ نەزم و نەسەقە و بەرنامەیەكی بۆ دیاریی نەكراوە.
*
هەروەها لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە كە، خوێندكارانی زانكۆی كوردستان لە شاری سنە بۆ سەیران رۆیشتبوونە سەیرانگاكانی دەرەوەی شارەكە، بەڵام لە كاتی گەڕانەوە لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و نیزامیەكانی دەوڵەتەوە بە بیانووی ئەوەیكە بۆچی خوێندكارانی كچ و كوڕ تێكەڵ بوون، بەرەڕووی لێپرسینەوە بوونەتەوە و هەوڵ دراوە ئەو خوێندكارانە دەستگیر بكرێن.
هەموو خوێندكاران بەرانبەر بەم كردەوەیە ناڕەزاییان دەربڕیوە و بەو شێوەیە پێشیان بە دەستگیر كردن و بردنی هەندێ لە هاوڕێیانیان لە لایەن هێزە حكومەتیەكانەوە بوون.
*
هەواڵێكی دیكە باس لەوە دەكات كە، كچانی قوتابخانەی حەزرەتی مریەم ی شاری سنە لە لایەن شۆفیری ئۆتۆمبیلی سرویسی قوتابخانەكەوە بەرەوڕووی ئازار و ئەزیەت هاتوون و هەر بەم هۆیەوە بەرانبەر بە بەڕێوبەری قوتابخانەكە ناڕەزاییان دەبڕیوە.
دەوترێ لە كاتی ناڕەزایی دەڕینی قوتابیاندا باوك و دایكیشیان ئامادە بوون و بەرانبەر بە نەبوونی ئەمنیەتی رۆڵەكانیان لە كاتی هاتوچۆ كردندا نیگەرانی خۆیان بەرانبەر بە بەڕێوبەری قوتابخانەكە دەربڕیوە، بەڵام دەوترێ ئەو كەسانەی كە ئازاری كچە قوتابیەكانیان داوە لە خزم و كەس و كاری بەڕێوەبەرەكە بوون و هەر بۆیەش بەڕێوبەرەكە خۆی لە بەرپرسیاریەتی ئەو مەسەلەیە دزیوەتەوە و لە دانی وەڵامێكی گونجاو بەو قوتابیانە و بنەماڵەكانیان خۆی بواردووە.
شایانی باسە، بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ كچان و كوڕان لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ژێر ناوی دابینكردنی ئەمنیەتی كۆمەڵایەتی بە درێژای تەمەنی ئەو حكومەتە یەكێك لەو بابەتانە بووە كە كێشەی بۆ هاوڵاتیان دروست كردووە و هەر ئەمەش هۆكارێكە بۆ بەربەست سازكردن لە بەردەم ئازادیی هاوڵاتیان و پەرەسەندنی لادانە كۆمەڵایەتیەكانی وەكوو ئازار و ئەزیەتی ژنان و كچان لە كۆمەڵگادا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.