ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاری قامیشلۆ سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان –سوریا که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ولێر به پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان-ئێراق(PDK) دامه‌زرێندرا و چه‌ند خه‌باتکارێکی ”رووداو و Zagroz TV” به تۆمه‌تی ‘سوکایه‌تی کردن به به‌هاکانی رۆژئاوا’ سکالایان تۆمار کرد .
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
حدکا سه‌ردانی په‌که‌که‌ی کرد
شاندێکی رێبه‌ریی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو سه‌ردانی قه‌ندیلی کرد‌و له‌گه‌ڵ جه‌میل بایک هه‌وسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) کۆبوونه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »هۆکاری داخستنی رۆژنامه‌ی ‘ابتکار’ نادیاره
رۆژنامه‌ی ‘ابتکار’ که سه‌ر به باڵی رێفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک له‌سه‌ر لابردنی سه‌رۆکی به‌ندیخانه‌کانی ئێران داخرا.
زۆرتر بخوێنەوە »خۆپیشانده‌ران له باکووری کوردستان دوو سه‌ربازیان به دیل گرت
دژ به دروستکردنی سه‌ربازگه‌ی کۆرخا له ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د هاوڵاتییان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌و پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس هه‌وڵیانداوه ناوچه‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن دوو سه‌رباز له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
زۆرتر بخوێنەوە »18ملیۆن دۆلار نرخی دوو رۆژنامه‌سه فهرانسهییهکه بوو
تورکیه 18ملیۆن دۆلاری وه‌ک هاوکاریی بێبه‌رامبه‌ر داوه‌ته داعش‌و به‌رده‌وامیشه له یارمه‌تیدانی لۆجستی‌و ده‌رمانیی ئه‌و رێکخراوه.
زۆرتر بخوێنەوە »تاڤگەی شەڵماش گیانی هاوڵاتیەكی كوردی ئەستاند
هاوڵاتیەكی كورد بە ناوی موحسن فەرەج زاە 23 ساڵ تەمەن خەڵكی شاری مەهاباد بە هۆی كەمترخەمی خۆیەوە‌و لە كاتی پەڕینەوە لە رووباری شەڵماش دەكەوێتە خوارەوە‌و گیانی لەدەستدەدات. ناوبراو پاش ئەوەی ویستوویەتی لە بەرزایی رووباری شەڵماش بپەڕێتەوە، لە مەودای 40 میتری دەكەوێتە خوارەوە‌و بەمشێوە یەكەمجار تووشی شكان‌و دواتر لە نێو ئاوی رووبارەكەدا دەخنكێت. لە سەرەتای ساڵی 1393 ئەمە یەكەمین قوربانیی تاڤگەی …
زۆرتر بخوێنەوە »راوچیەكی دیكەی كورد لە مەهاباد كۆتایی بە راوكردن هێنا
لە هەوڵێكی دیكەی وەلانانی راوچیگەریی لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەمجارەیان پیاوێكی خەڵكی شاری مەهاباد پاش 40 ساڵ پیشەی راوچیگەریی، لەو كردەوەی خۆی پاشگەز بوەوەو دەستی لە راوكردن هەڵگرت. محەمەد ئەحمەدزادە خەڵكی ناوچەی خەلیفان سەر بە شاری مەهاباد كە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوو بەردەوام خەریكی راوی كەو‌و بە گشتی باڵندەكان بووە، گەڕایەوە باوەشی سرووشت‌و كۆتایی بە راوچیگەریی هێنا. ئەم راوچیە …
زۆرتر بخوێنەوە »که‌یسی دادوه‌ره‌که‌ی زابول کۆتاییهات: تۆمه‌تباران له‌سێداره‌دران
دادوه‌ریی به‌لوچستان رایگه‌یاند کاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه سێ که‌س له بکه‌رانی تێرۆری مو‌سا نوری قه‌لعه دادستانی پێشووی زابول له سێداره‌دران. سزای ئه‌و سێ که‌سه پێشتر روبه‌ڕووی ناره‌زایه‌تیی هه‌ر سێ به‌ندکراو بووبووه‌وه‌و بۆ پێداچوونه‌وه نێردرابووه دیوانی باڵای دادوه‌ری که بۆ جاری دووه‌م پێداگریی له‌سه‌ر کراوه. سزاکه له شوێنی کوژرانی دادوه‌ره‌که‌و له پێش چاوی خه‌ڵک به‌ڕێوه چووه.
زۆرتر بخوێنەوە »ئه‌لقاعیده ده‌ست به چالاکی ده‌کاته‌وه
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆکی ئه‌لقاعیده له وتووێژێکی نوێیدا له‌گه‌ڵ باڵی راگه‌یاندنی رێکخراوه‌که داوا له موسڵمانان‌و موجاهیدین ده‌کات به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ دیله‌کانیان له به‌ندیخانه‌کانی وڵاتانی رۆژاوا ده‌ست به رفاندنی هاوڵاتیانی ئه‌مریکی بکه‌نه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »مانگرتنی بەندكراوانی سیاسی كورد
بەندكراوانی سیاسی كورد لە زیندانەكانی باشوری ئێران رۆژی هەینی 5ی گوڵان لە هەوڵێكی هاوئاهەنگ لە مەحكوومكردنی هێرشی هەفتەی رابردووی مەئمورانی ئەمنیەتی بۆ سەر بەندكراوانی بەندی 350ی زیندانی ئێڤین دەستیاندایە مانگرتن لە خواردن. یەكێك لە بەندكراوان بە چاودێری مافی مرۆڤی كوردستانی راگەیاندووە، ئەم مانگرتنە بۆ ماوەی 3 رۆژ درێژەی دەبێت و زۆربەی ئەو بەندكراوانەی كە مانیان لە خواردن گرتووە بەندكراوانی سیاسی …
زۆرتر بخوێنەوە »کاردانه‌وه به دانانی په‌یکه‌ری ‘شه‌هریار’ له بۆکان شۆرای شاره‌که‌ی هێنایه سه‌رخه‌ت
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی دانانی په‌یکه‌ری شاعیرێکی تورک له بۆکان بڵاو بووه‌وه، ژماره‌یه‌کی زۆر له چالاکانی کولتووری ئه‌و شاره له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی‌و به‌رپرسی کۆمیسیۆنی کو‌لتووریی شۆرای شاری بۆکانیش، که هه‌واڵه‌که له وتووێژی ئه‌وه‌وه وه‌رگیرابوو ده‌نگۆکه‌ی به درۆ خسته‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »وەرزی مۆسیقای ژێرزەمینی لە سەقز دەستیپێكرد
ئەگەرچی لە سەرەتاكانی ساڵی 1376 مۆسیقای ژێرەزەمینی هاتنە نێو جیهانی مۆسیقا لە ئێران، بەڵام شەپۆلەكانی ئەم جۆرە لە مۆسیقا زۆر درەنگ گەیشتە شارەكانی كوردستان‌و ئەمجارەیان لاوێك لە شاری سەقز قۆڵی بۆ گەشەداركردنی ئەم مۆسیقا هەڵكردووە. بابەك عەبدوڵڵایی سەرەكیترین ئەندامی ئەو رەوتە نوێیەی مۆسیقای ژێرزەمینی لە شاری سەقزە كە بە وتەی دۆستان‌و هاوڕێیانی، ناوبراو توانایی‌و زەرفیەتی گەشەكردنی لە بواری مۆسیقای ژێر …
زۆرتر بخوێنەوە »كرماشان: ئەگەری بێكاربوونی 500 كرێكار
نەبوونی كەرەسە سەرەتاییەكان‌و قەرزەكان، پاڵاوگەی پێترۆشیمی بێستوونی كرماشان لە داخران نزیك بوەتەوە‌و ئەمەش مەترسی بێكاربوونی 500 كرێكاری بەدوای خۆیدا هێناوە. لە ماوەی یەكمانگی رابردوو شیركەتی پێترۆشیمی بێستوون لە شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەمهێنانی خۆی راگرتووە‌و ئەمەش هەڵدەگەڕێتەوە بۆ نەفرۆشتنی كەل‌و پەل‌و بەرهەمەكان لە بازاڕدا. ئەمە لە حاڵێكدایە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی هەڕەشەیان لە بەرپرسانی شیركەتی پێترۆشیمی كردووە كە بە هیچ شێوەیەك …
زۆرتر بخوێنەوە »ژینگەپارێزانی مەهاباد دەربەندەكەیان خاوێن دەكەنەوە
لە چالاكیەكی دیكەی ژینگەپارێزانی كوردستان، ئەمجارەیان لە شاری مەهاباد 300 چالاكی ژینگەیی پێكهاتوو لە توێژە جۆراوجۆرەكان دەستیاندایە خاوێنكردنەوەی دەربەندی مەهاباد. لەم چالاكیەدا كە رۆژی هەینی 5ی گوڵان بەڕێوەچوو، كۆمەڵێكی بەرچاو لە خوێندەواران‌و خوێندكاران‌و مامۆستای زانكۆ‌و هەندێك لە بنەماڵەكانی شاری مەهاباد لە خاوێنكردنەوەی كەنارەكانی دەریاچەی مەهاباد بەشدارییان كرد. بە وتەی یەكێك لە چالاكانی ژینگەپارێز بڕیی 5 كیلۆمەتر لە كەنارەكانی دەریاچەی مەهاباد …
زۆرتر بخوێنەوە »مالێزی: 221 به‌ندکراوی ئێرانی، 86 یان سزادراون به سێداره
سه‌رکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی له مالێزی رایگه‌یاند 86هاوڵاتیی ئێران له‌و وڵاته دهستبهسهرنو سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
زۆرتر بخوێنەوە »رووداوی هاتوچۆ له سه‌رده‌شت 11کوژراو‌و برینداری لێکه‌وته‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ماشینێکی بارهه‌ڵگر له سه‌ر رێگای ئاوایی دۆڵه‌گه‌رم 4که‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 7ی تریش گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت. به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان کاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و وه‌رگه‌ڕانه روویداوه‌و هۆکاریشی تا ئێستا نه‌زانراوه. ده‌وترێت 15سه‌رنشین له ناو ماشینه‌که‌دا بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »