پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

وەرزی مۆسیقای ژێرزەمینی لە سەقز دەستیپێكرد

ئەگەرچی لە سەرەتاكانی ساڵی 1376 مۆسیقای ژێرەزەمینی هاتنە نێو جیهانی مۆسیقا لە ئێران، بەڵام شەپۆلەكانی ئەم جۆرە لە مۆسیقا زۆر درەنگ گەیشتە شارەكانی كوردستان‌و ئەمجارەیان لاوێك لە شاری سەقز قۆڵی بۆ گەشەداركردنی ئەم مۆسیقا هەڵكردووە.

بابەك عەبدوڵڵایی سەرەكیترین ئەندامی ئەو رەوتە نوێیەی مۆسیقای ژێرزەمینی لە شاری سەقزە كە بە وتەی دۆستان‌و هاوڕێیانی، ناوبراو توانایی‌و زەرفیەتی گەشەكردنی لە بواری مۆسیقای ژێر زەمینی هەیە.

بابەك عەبدوڵڵایی دەڵێت، مۆسیقای ژێرزەمینی هێشتاكە جێگەی خۆی لە نێو كۆمەڵگای كوردیی نەكردوتەوە‌و ئێستاكەش كۆمەڵێك بەربەست‌و ئاستەنگ لەبەردەمی ئەم مۆسیقادایە.

بابەك ئاماژە بەوە دەكات، هیچ پاڵنەرێكی بۆ كاركردن لە بواری مۆسیقای ژێرزەمینی نیە‌و بگرە گەلێك جار لە لایەن كەسانێكەوە گاڵتەی پێدەكرێت، بەڵام ئەو دەڵێت من بەردەوام دەبم لەسەر هۆنەرەكەم‌و هیچ شتێك پاشەكشەم پێ ناكات.

ئەم لاوە كوردە ئاماژە بەوەدەكات، مۆسیقای ژێرزەمینی بە شێوەیەكی بێ سانسۆڕ لە لایەكەوە ناڕەزایەتی بەرانبەر دەسەڵات هەیە‌و هاوكات رەخنە لە داب‌و نەریتی كۆن دەگرێت.

بابەك عەبدوڵڵایی كە بە ( بی ئای ) ناسراوە لە ساڵی 1387 دەستی بە چالا كی كردووە‌و لە بواری وتنی گۆرانی بە شێوەی مۆسیقای ژێرزەمینی خاوەنی 12 گۆرانیە‌و هاوكات نووسینی دەقەكان بەرهەمی خۆیەتی.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.