چوار شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / جیهان / 18ملیۆن دۆلار نرخی دوو رۆژنامه‌سه فه‌رانسه‌ییه‌که‌ بوو

18ملیۆن دۆلار نرخی دوو رۆژنامه‌سه فه‌رانسه‌ییه‌که‌ بوو

تورکیه 18ملیۆن دۆلاری وه‌ک هاوکاریی بێبه‌رامبه‌ر داوه‌ته داعش‌‌و به‌رده‌وامیشه له یارمه‌تیدانی لۆجستی‌و ده‌رمانیی ئه‌و رێکخراوه.فرات‌نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی نزیک له په‌یمانی ناتۆ بڵاوی کردووه‌ته‌وه ده‌زگای میت له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی دوو رۆژنامه‌نووسی فه‌ره‌نسی که له لایه‌ن داعشه‌وه به دیل گیرابوون 18ملیۆن دۆلاری داوه‌ته ئه‌و رێکخراوه.
هه‌ر له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه باس له‌وه کراوه‌ که بڕه پاره‌که له لایه‌ن جان ئێف لۆدریان وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نساوه نێردراوه بۆ تورکیا‌و له‌وێوه‌ش بۆ سوریا له ئه‌ستۆی میت بووه.
دوو رۆژنامه‌نووسی فه‌ره‌نسی مانگی حوزه‌یرانی 2013 له لایه‌ن داعشه‌وه به دیل گیرابوون‌و هه‌فته‌ی رابردووش دوای چه‌ند پێوه‌ندی‌و رێکه‌وتنێک ئازاد کران.

بابەتی هاوپۆل

نادیار ی چارەنووسی مامۆستایەکی دەستبەسەر کراو لە دیواندەرە

ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەر مامۆستایەکی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئەو شارەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.