سێ شه‌ممه‌ 21 ئاب 2018
ماڵەوە / جیهان / ئه‌لقاعیده ده‌ست به چالاکی ده‌کاته‌وه

ئه‌لقاعیده ده‌ست به چالاکی ده‌کاته‌وه

ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆکی ئه‌لقاعیده له وتووێژێکی نوێیدا له‌گه‌ڵ باڵی راگه‌یاندنی رێکخراوه‌که داوا له موسڵمانان‌و موجاهیدین ده‌کات به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ دیله‌کانیان له به‌ندیخانه‌کانی وڵاتانی رۆژاوا ده‌ست به رفاندنی هاوڵاتیانی ئه‌مریکی بکه‌نه‌وه. ناوبراو له درێژه‌ی وتوێژه‌که‌یدا پشتگریی خۆی بۆ رێکخراوی ئیخوان موسلیمین دووپات کردووه‌ته‌وه‌و وتوویه‌تی” ‘ ده‌سه‌ڵاتی میسر به ده‌ستی رۆژئاواییه‌کانه‌و به‌رامبه‌ر به ئیخوان موسلیمینیش زوڵم‌و بێعه‌داله‌تی ده‌کرێت.’
له لایه‌کی تره‌وه له رۆژانی رابردوودا وته‌بێژی قاعیده ‘سه‌نفی نه‌سر’ که پێشتر له پاکستان بوو، چووه‌ته سوریا. فاکس نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌مریکییه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه ناوبراو هاوڵاتیی سعودییه‌و وته‌بێژی به‌ره‌ی نوسره‌یه‌.

بابەتی هاوپۆل

كۆمپانیای نەوتی تۆتاڵی فەڕەنسا لە ئێران كشایەوە

دوای ئەوەی ئەمەریكا سزاكانی بەسەر ئێرانداسەپاندەوە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، كۆمپانیای نەوتی تۆتالی فەڕەنسا بە …