دوو شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / سیاسی / حدکا سه‌ردانی په‌که‌که‌ی کرد

حدکا سه‌ردانی په‌که‌که‌ی کرد

شاندێکی رێبه‌ریی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو سه‌ردانی قه‌ندیلی کردو له‌گه‌ڵ جه‌میل بایک هه‌وسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) کۆبوونه‌وه‌.بابه‌تی دیداری نێوان دوو شانده‌که له‌سه‌ر رووداوه‌کانی تورکیه‌و سوریه‌و پرۆسه‌ی ئاشتی بووه. به گوێره‌ی راپۆرتی کوردستان میدیا ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندیی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مسته‌فا هیجی سکرتێری ئه‌و حزبه له میانه‌ی دیداره‌که‌دا ئاماژه‌ی به بارودۆخی سوریه کردووه‌و وتوویه‌تی: ‘سەرەڕای ناکۆکییەکان لەو بەشە لە کوردستان‌و گەڕانەوە بە رێککەوتننامەی هەولێر لەنیوان لایەنەکانی کوردستانی سووریە بۆ چارەسەریی گرفتەکان لەمەڕ لە کیس‌نەدانی ئەو دەرفەتە کە ئەمڕۆ لەو بەشە لە کوردستان رەخساوە بە یەکێک لەو پێویستییانە وەسف کرد.’

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که جه‌میل بایک باسی له پێویستیی ستراتیژیی هاوبه‌ش‌و یه‌کگرتوویی لایه‌نه کوردییه‌کان کردووه‌ته‌وه‌و ئاماژ‌ه‌ی به هه‌وڵی هه‌ریه‌که له ئێران‌و تورکیا کردووه بۆ په‌لهاویشتنی زیاتر له‌ ناوچه‌که‌دا. بایک هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌کانی تورکیای له پرۆسه‌ی ئاشتیدا به ناجدیی زانیوه‌و له کۆتاییدا دوولایه‌ن پێداگرییان له سه‌ر درێژه‌ی پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوانیان کردووه‌ته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …