یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

كرماشان: ئەگەری بێكاربوونی 500 كرێكار

نەبوونی كەرەسە سەرەتاییەكان‌و قەرزەكان، پاڵاوگەی پێترۆشیمی بێستوونی كرماشان لە داخران نزیك بوەتەوە‌و ئەمەش مەترسی بێكاربوونی 500 كرێكاری بەدوای خۆیدا هێناوە.

لە ماوەی یەكمانگی رابردوو شیركەتی پێترۆشیمی بێستوون لە شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەمهێنانی خۆی راگرتووە‌و ئەمەش هەڵدەگەڕێتەوە بۆ نەفرۆشتنی كەل‌و پەل‌و بەرهەمەكان لە بازاڕدا.

ئەمە لە حاڵێكدایە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی هەڕەشەیان لە بەرپرسانی شیركەتی پێترۆشیمی كردووە كە بە هیچ شێوەیەك نابێ لەسەر ئەو قەیرانەی بۆ پاڵاوگەی پێترۆشیمی درووستبووە، روو بە دەرەوە لێدوان بدەن.

كارێكاران‌و كارمەندانی ئەو شیركەتە باس لە دۆخی قەیراناوی ئێستا لە پێترۆشیمی بێستوون دەكەن‌و دەڵێن، لە ئەگەری داخرانی یەكجاریی ئەم شیركەتە، بەشێوەی ناڕاستەوخۆ 2000 كەس لە پارێزگای كرماشان بەرەوڕووی بێكاریی دەبنەوە.

لە ماوەی ساڵانی رابردوو بەشێك لە ناوەندەكانی بەرهەمهێنانی پارێزگای كرماشان تووشی داخران هاتوون‌و تا ئێستاش بەرپرسانی پەیوەندیدار نەیانتوانیوە چارەسەری ئەم قەیرانە بكەن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.