شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / کوردستان / پژاک سیستێمی سه‌رۆکایه‌تیی گۆڕی بۆ هاوسه‌رۆکی

پژاک سیستێمی سه‌رۆکایه‌تیی گۆڕی بۆ هاوسه‌رۆکی

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان رایگه‌یاندووه سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆی‌و سه‌رۆکه‌که‌ی گۆڕیوه‌و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی دوای کۆنگره‌ی چواره‌می خۆی له مانگی رابردوودا هێناوه‌ته ئاراوه.

به پێی راگه‌یاندنێک له ماوه‌ی 10ساڵی رابردوودا عه‌بدوڵڕه‌‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی ئه‌و حزبه بووه به‌ڵام له کۆنگره‌ی دواییدا ناوبراو به ده‌نگدانی نهێنی له‌سه‌ر کار لابراوه‌و هه‌ر یه‌که له ‘ئه‌وین زیلان، ئه‌ویندار ئورمیه، رێزان جاوید، رێوار ئابدانان‌و مه‌زده‌ک مهاباد(ئه‌میر که‌ریمی)’ کاندیدی هاوسه‌‌رۆکانی پژاک بوون.

هه‌روه‌ها له راگه‌یاندنه‌که‌دا ئاماژه به گۆڕانکاری له په‌یڕه‌وی ناوخۆیی پژاکدا کراوه‌و راگه‌یه‌نراوه که دوو ساڵ دوای کاتی دیاریکراو کۆنگره گیراوه. به پێی په‌یڕه‌وی پێشوو، دوو ساڵ جارێک ده‌بوو کۆنگره بگیرایه‌ت.

پژاک ساڵی 2004 له قه‌ندیل‌ی باشوری کوردستان دامه‌زراوه‌و له یه‌که‌م کۆنگره‌یدا حاجی ئه‌حمه‌دی وه‌ک سه‌رۆکی حزبه‌که هه‌ڵبژاردووه. راگه‌یاندنه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات له سه‌ره‌تای دامه‌زراندن‌و دروستبوونیHRK باڵی سه‌ربازیی ئه‌و حزبه‌وه زیاتر له 120 ئه‌ندامی له روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و 10 ئه‌ندامیشی به سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ریاندا له به‌ندیخانه‌کانی ئه‌و رژیمه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.

بابەتی هاوپۆل

ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.