چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

رێگای که‌ربه‌لا به کوردستاندا تێده‌په‌ڕێت

رێگای سه‌ره‌کیی تاران بۆ که‌ربه‌لا که له ماوه‌ی 34ساڵی رابردوودا خه‌ونێکی گه‌وره‌ی کۆماری ئیسلامی بووه خه‌ریکه دێته دی. پرۆسه‌ی دروستکردنی جاده‌یه‌کی جووتسایدی بێ به‌ربه‌ست میکانیزمێکی به‌رده‌وام بووه بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته‌و له دوای رووخانی رژیمی سه‌دام حسێنیشه‌وه کۆماری ئیسلامی هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بۆ خستووه‌ته گه‌ڕ.

نزیکترین رێگا به که‌ربه‌لا له تارانه‌وه به کوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌ندازیاران‌و به‌رپرسانی رێگاوبانی ئێران دوای لێکدانه‌وه‌ی رێگاکان شاری ‘سه‌رپێڵ زه‌هاو’ی کرماشانیان به گونجاو زانیوه بۆ دواوێستگه‌ی جاده‌که به‌ره‌و که‌ربه‌‌لا.

‘غوڵامحسه‌ین مورادی’ به‌رپرسی رێگاوبانی سه‌رپێڵ زه‌هاو به ماڵپه‌ڕی ئیرنای سه‌ر به حکومه‌تی راگه‌یاندووه له ئێستادا پرۆژه‌که به خێرایی به‌ره‌و پێش ده‌چێت‌و له ده‌دا 25 پێشکه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه. ناوبراو زیادیشی کردووه رێگاکه له نێوان گوندی حه‌بیبوه‌ند تا سه‌ره‌تای بازنه‌یی سه‌رپێڵ زه‌هاو ده‌بێته چوار سایدو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نزیکه‌ی 4.5ملیار دینار به تێچووی پرۆژه‌که زیاد کراوه.

سه‌رچاوه‌که له زاری ناوبراوه‌وه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که پرۆژه‌که له ماوه‌ی 15مانگ داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت.

سه‌رپێڵ زه‌هاو شارێکی دێرینی پارێزگای کرماشانه‌و له باکووری شاری کرماشان‌و رۆژهه‌ڵاتی شاری سه‌رسنوری قه‌سری شیرین هه‌ڵکه‌وتووه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.