دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

خوێندكارێك لە ئێران دەستی دایە خۆكوژیی

هەواڵنێریی چاودێری مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاند، حەمید شاحسەینی 22 ساڵ تەمەن‌و خوێندكاری یەكێك لە زانكۆكانی پارێزگای سمنان‌و خەڵكی ئاواییەكی سەر بە شاری گەرمسار، ئەمڕۆ شەممە 13ی گوڵانی 1393 كاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی بە هۆی هەژاری‌و نەبوونی توانایی ماڵی بۆ درێژەدانی خوێندن كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هاوكات رۆژی پێنج شەممەی رابردوو میلاد عەبدی كە لە یەكێك لە زانكۆكانی كرماشان لە حاڵی خوێندندا بوو لە چوارڕێیانی پۆمپی گازۆئیل نزیك مەیدانی ئازادیی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا‌و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئیسفەهان گیانی لەدەستدا.

بە وتەی چالاكانی مەدەنی‌و مافی مرۆڤ، هەست بە سووكایەتی‌و نەبوونی داهاتوویەكی روون‌و نادڵنیایی بەرانبەر ژیان، وایكردووە كە توێژی خوێندكار بۆ خۆدەربازكردن لەو قەیرانانە دەست بداتە خۆكوژیی.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.