دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

نامەیەكی سەرئاوەڵای پەنابەرانی كورد لە توركیە بۆ حیزبە سیاسیەكانیان

رۆژی دووشەممە 15ی گوڵانی 1393 كۆمەڵێكی بەرچاو لە پەنابەرانی كورد لە توركیە بە نامەیەكی سەرئاوەڵا بۆ حیزبە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر كەمترخەمی بەرانبەر دۆخی ئەندام‌و لایەنگرانیان دەربڕی.

ئەو پەنابەرانە كە چەند ساڵێكە چاوەڕێن كە لە رێی رێكخراوی یوئێن وڵامی ئەرێنیان پێ بدرێتەوە‌و بەڕێ بكرێنە وڵاتی سێیەم چەند پرسیارێكیان ئاراستەی حیزبەكانیان كردووە كە بریتیە لە:

یەكەم: بۆچی لە ساڵی 2010 تا ئێستا كە ناوی حیزبە كوردیەكانی رۆژهەڵات لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستیەكانی وڵاتانی كەنەدا‌و ئەمریكا‌و ئۆسترالیایە هیچ باسێكی لێنەكراوە.

دووهەم: بۆچی بە بوونی دەیان رێبەری بلیمەتی وەك دكتۆر قاسملو، شەرفنكەندی‌و فوئاد مستەفا سوڵتانی كە گیانیان لە رێگەی رزگاریدا بەختكرد، بەرانبەر بوونی ناوی حیزبەكان لە نێو لیستی تیرۆر كەمترخەمن.

سێیەم: بۆچی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبەكان لە‌و 3 وڵاتە بە جێگەی هەوڵدان بۆ چارەسەری ئەم گرفتانە، هەموو چالاكیەكانیان كورتكراوەتەوە بۆ شایی‌و هەڵپەڕكێ لە بۆنە‌و رێورەسمەكاندا.

ئەو گروپە 27 كەسیەی پەنابەرانی كورد لە توركیە لە مانگی رابردوو لە ناڕەزایەتی بە سیاسەتەكانی هەڵاواردنی بەرپرسانی كۆمیساریای باڵای رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ماوەی 3 رۆژ لە بەردەرگای ئەو رێكخراوە مانیان گرت.

ئەو پەنابەرانە بڕیاریانداوە كە لە ماوەیەكی نزیك بۆ جاری دووهەم دەست بدەنەوە مانگرتن‌و نامەكەشیان كە بە شێوە سەرئاوەڵا بڵاو كردوتەوە روو لەو چوار حیزبەیە

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
حیزبی دیمۆكراتی كوردستان

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.