پێشمەرگەیەكی پێشووی حیزبی دێمۆكرات بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

عومەر شوانی كوڕی عەبدوڵڵا شوان خەڵكی ناوچەی شنۆ‌و دانیشتووی شاری سۆران لە باشوری كوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا.

پێشنیوەڕۆی یەكشەممە 11ی گوڵان پێشمەرگەیەكی پێشووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان كە بۆ ماوەی 3 ساڵ پێشمەرگەی ئەو حیزبە بووە‌و دواتر بۆ درێژەدان بە ژیانی ئاسایی لە ناوچەی سیدەكان خەریكی كار بووە، رۆژی رابردوو بە هۆی تەقینەوەی مین لە تەمەنی 30 ساڵیددا گیانی لەدەستدا.

لەم رووداوە كە لە نزیك ئاوایی هێردن‌و گردێك بە ناوی خێوەت روویدا منداڵێكیش بە توندی بریندار بوو.

ناوبراو ماوەی 10 ساڵ لەوەپێش بە هۆی چالاكی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستانی بەجێهێشتبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.