دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

پێش بە بڵاوبوونەوەی كتێبێكی یرواند ئابراهامیان دەگیردرێت

جەنەتی لە وتاری رۆژی هەینی رابردووی خۆی هەڕەشەی ئەوەی لە وەزارەتی ئێرشاد كرد‌و‌و وتی، ئەوان دەبێ ئەوە بزانن كە وەزارەتی ئێرشادی ئیسلامین‌و نابێ مۆڵەت بە بڵابوونەوەی كتێبی نائیسلامی بدەن كە بڵاوبێتەوە.

هەر بەم پێیە كتێبی ” كودەتا ” لە نووسینی یرواند ئابراهامیان‌و لە وەرگێڕانی دكتۆر ناسر زەرئەفشان كە لە لایەن دەزگای نەشر بڵاوكراوەتەوە‌و بڕیار بوو لە پێشانگایەكی كتێبی تاران نمایش بكرێت، لە لایەن بەرپرسانی پێشانگا پێش بە بڵاوبوونەوەی گیرا.

بەرپرسانی پێشانگای كتێبی تاران بە بێ هیچ هۆكار‌و روونكردنەوەیەك تەنانەت رێگەیان نەدا كە یەك بەرگ لە كتێبی كودەتا كە تایبەتە بە خەباتی موسەدق بۆ میللی كردنەوەی پیشەی نەوت لە ئێران، لە پێشانگاكە دابنرێت.

وادەركەوتووە كە لە كتێبی كودەتا شتێك چاپكراوە كە ئەوەش هۆكارێك بووە بۆ پێشگرتن لە نمایشكردنی لە پێشانگای كتێبی تاران.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.