دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

خوڕەم ئابادی لوڕستان لە ریزی 20 شاری ئالوودەی جیهاندایە

لە دوایین ریزبەندی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی، ناوی خوڕەم ئاباد لە نێوان 20 شاری ئالوودەی جیهاندا دەبینرێت.

رێكخراوی تەندروستی جیهانیی ماوەیەك لەوەپێش ناوی ئالوودەترین شارەكانی جیهانی بڵاوكردەوە كە تێیدا ناوی خوڕەم ئاباد ناوەندی پارێزگای لوڕستانی تێدایە.

ئەمە یەكەمین جار نیە كە شارەكانی ناو ئێران لە نێوان ئالوودەترین شارەكانی جیهاندان، بەڵكوو ساڵی رابردووش شاری ئەهواز لە ریزی ئالوودەترین شارەكانی جیهاندا بووەو هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ چالاكی پیشەیی بە تایبەت لە بواری نەوت‌و گاز لە دەوروبەری ئەو شارە.

بە پێی راپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی، شارەكانی ئیگدێر لە توركیە، كابۆلی ئەفغانستان، كراچی‌و راولپندی‌و پیشاوەری ئەفغانستان، نارایۆنگانجی‌و داكا‌و قازی پوور لە بەنگلادش‌و چەندین شاری گەورەو بچووك لە هێند‌و دۆحەی قەتەر‌و خوڕەم ئاباد ئالوودەترین شارەكانی جیهان لە بواری بێهداشتی جیهانین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.